وەزیری دەرەوەی رووسیا ئاشكرای دەكات ئەمه‌ریكا دەخوازێت سووریا پارچە بكات و سەربەخۆییەك بۆ كورد لەو وڵاتە بونیات بنێت.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا، لە دیدارێكدا لەگەڵ ئاژانسی یورۆ نیوز، رایگەیاند، ئەو یارییەی ئه‌مه‌ریكا لە ناوچەكە لەگەڵ كورد دەیكات دەرھاویشتەی كەمزانی بیرتەسكی ئەمریكایه بەرامبەر پرسی كورد.
لاڤرۆڤ راشیگه‌یاند، وا دەخوێندرێتەوە ئه‌مه‌ریكا ستراتیژییەتێكی داڕشتووە ھێزەكانی بۆ ھەتاھەتایە لە سووریا بھێڵێتەوە و پێچەوانەی بەڵێنەكانیان، ھەمان ئەو دۆخەی لە عێراق و ئەفغانستان خوڵقاندوویانە، لە سووریاش دووبارەی بكاتەوە.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاماژە بەوەش دەكات، ئێستا ئه‌مه‌ریكا كار لەسەر پارچەكردنی سووریا دەكات لەسەرحسابی یەكێتی خاكی سووریا، بۆ ئەم مەبەستەش دەیەوێ باوەڕ بە كورد بھێنێت و ھەموو رێگاكانی خۆسەریش دەگرنەبەر.
لاڤرۆڤ مامەڵەی ئه‌مه‌ریكا لەگەڵ پرسی كورد, بە مەترسیدار لە قەڵەم دەدات و دەشڵێت كە ھاوكاریكردن و دابینكردنی مافەكانی كورد لە چوارچێوەی ئەو وڵاتانەی تێیدا دەژین باشتره لە داڕشتنەوەی سنووری نوێ، ھاوشێوەی سەدەی رابردوو.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، نیشانشكێنه ئه‌مه‌ریكییه‌كان و یه‌كه تایبه‌ته‌كانی سوپای ئه‌و وڵاته، به شێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌سه‌ر خاكی سووریا‌ن، به‌بێ بانگهێشتی فه‌رمی دیمه‌شق، یان سه‌رپشككردنی له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه هاتوونه‌ته ئه‌و وڵاته.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.