Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 08:31

به‌رپرسێکی ئه‌مریکا: ئێستا کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ دژبه‌ ئێران کار بکه‌ین

لە کۆنفڕانسی ئاسایش لە شاری میونخ
کوردستان TV
#11
100%

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریکا رایگه‌یاند: ئێران خەریکە هەروا زیاتر تۆڕێکی بەهێز بۆ ئەنجامدانی مەبەستی خۆی لە وڵاتەکانی سوریا و یەمەن و عێراقدا پێک دێنێت، بۆیه‌ "کاتی ئه‌وه‌هاتوه‌‌ دژبه‌ ئێران کار بکەین."

پێشتر حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆک كۆماری ئێران ڕایگه‌یاند ئێران پابه‌ندی ڕێکكه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌بێت ئه‌وه‌ی ساڵی 2015 له‌گه‌ڵ 6 گه‌وره‌ وڵاتی جیهان بۆ دانانی سنور بۆ به‌رنامه‌ ناوه‌کیه‌ مشتومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی ئێران بێیگه‌یشتن.

سه‌رۆک كۆماری ئێران وتیشی "دوای مۆرکردنی ڕێكکه‌وتنه‌که‌ کارێکی گاڵته‌جاڕیه‌ سه‌ودای له‌سه‌ر بکرێته‌وه‌".

له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مڕۆ شەممە 17ی شوباتی 2018، هێربیرت ره‌یمۆند مەک ماسته‌ر ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریکا رایگه‌یاند: ئێران خەریکە هەروا زیاتر تۆڕێکی بەهێز بۆ ئەنجامدانی مەبەستی خۆی لە وڵاتەکانی سوریا و یەمەن و عیراقدا پێک دێنێت کە دەتوانن لە دژی حکومەتەکانی ئەو وڵاتانە بەرهەڵستی بکەن.

له‌ کۆنفرانسی ساڵانه‌ی ئاسایش له‌ میونخ مه‌ك ماسته‌ر وتی ئه‌وه‌ی گرنگه‌ بۆ ئێمه‌ به‌تایبه‌تی، ئه‌و تۆڕانه‌ له‌بری ئێران کارده‌که‌ن تواناییان زیاتر بوه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێران چه‌کی بەتوانایان بۆ دابین دەکات.

جه‌ختیشی له‌سه‌ر دژایه‌تیكردنی حكومه‌تی تاران كرده‌وه‌ و وتی: "ئێستا کاتی ئه‌وه‌هاتوه‌‌ دژبه‌ ئێران کار بکەین.

 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.