Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 15:58

حیجامه‌ هۆکارێکه‌ بۆ ده‌رچوونی ژه‌هر ی له‌ش

عه‌ره‌به‌كانی سه‌رده‌می فیرعه‌ونه‌كان به‌كاریانهێناوه‌
کوردستان TV
100%


حیجامه‌ ( كه‌له‌ شاخ ) له‌ كۆنه‌وه‌ عه‌ره‌به‌كانی سه‌رده‌می فیرعه‌ونه‌كان به‌كاریانهێناوه‌ و وه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ زۆربه‌ی نه‌خۆشییه‌كان سوودیان لێبینیوه‌ ، دواتر له‌ سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری ئیسلامیش شتێكی باو بووه‌ و ته‌نانه‌ت له‌ فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامیش ناوی هاتووه‌ و خودی پێغه‌مبه‌ر د.خ حیجامه‌ی ئه‌نجامداوه‌ .

حیجامه‌ واته‌ ( كه‌له‌ شاخ ) ، له‌ كۆنه‌وه‌ ئه‌م كرداره‌ له‌ نێو كورده‌واری ئه‌نجامده‌درێت و له‌ ئێستاش كه‌سانێكی شاره‌زا هه‌ن له‌ به‌رامبه‌ر برێك پاره‌ حیجامه‌ بۆ خه‌ڵك ئه‌نجامده‌ده‌ن .

ئه‌نجامدانی حیجامه‌ سودێكی زۆری بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه‌ و به‌رگری له‌ مرۆڤ ده‌كات دژ به‌ هه‌موو نه‌خۆشییه‌ك ،هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رێكی باشه‌ بۆ كێشه‌كانی ده‌روونی و به‌ده‌نی مرۆڤ .

حیجامه‌( كه‌له‌ شاخ ) به‌ به‌كارهێنانی په‌رداخێكی شوشه‌ ئه‌نجامده‌درێت و ده‌خرێته‌ سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی مرۆڤ كه‌ ئازاری هه‌یه‌ و له‌ ئه‌نجامدا هه‌رچی خوێنی پیس و بێسوود هه‌یه‌ له‌ رێگه‌ی ئه‌و په‌رداخه‌وه‌ دێته‌ده‌ره‌وه‌ . 

له‌ ئێستادا حیجامه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو تر له‌ جاران ئه‌نجامده‌درێت ، ئه‌ویش به‌ به‌كارهێنانی پلاستیكی پێشكه‌وتوو ، بۆ پاراستنی ته‌ندروستی  و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌م پلاستیكه‌ ته‌نیا جارێك به‌كارده‌هێنرێت .

جێی باسه‌ له‌ كۆتاییدا زاناكانی پزیشكی ئه‌و راستییه‌یان سه‌لماند و باوه‌ریان به‌و سوننه‌ته‌ نه‌به‌وییه‌ هێنا كه‌ (پێغه‌مبه‌ری ئیسلام د.خ ) پێش 1400 ساڵ باسی لێوه‌ كردووه‌ .

ئه‌مانه‌ش هه‌ندێك له‌ سووده‌كانی حیجامه‌ن ( كه‌له‌ شاخ ) .

1- سوورانه‌وه‌ی خوێن كارا و چالاك ده‌كات له‌ پیاوان و له‌ ژنان . 
2- ده‌بێته‌ هۆی راكێشانی هه‌موو ئه‌و ژه‌هرانه‌ی له‌ خوێندا هه‌ن به‌ تایبه‌ت له‌م كه‌سانه‌ی جگه‌ره‌ ده‌كێشن .
3- هه‌موو به‌شه‌كانی له‌ش كاراو چالاك ده‌كات وه‌كو : مێشك و بیستن هه‌روه‌ها رێژه‌ی كۆلیسترۆل له‌ خوێن كه‌م ده‌كات .
4- به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات دچ به‌ نه‌خۆشی. 
5- له‌ش به‌هێز ده‌كات له‌ دژی هه‌موو ئه‌و میكرۆبانه‌ی كه‌ له‌ رێگه‌ی پێسته‌وه‌ هێرش ده‌به‌ن بۆ له‌ش .
6- توانای له‌ش بۆ دروستكردنی ئێسك زید ده‌كات و رێژه‌ی كالیسیۆم له‌ له‌ ئێسك زیاد ده‌كات .
7- ئه‌نجامدانی حیجامه‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌هێزبوونی قژ له‌ هه‌ڵوه‌رین ده‌یپارێزێت ،له‌به‌ر ه‌وه‌ی نه‌مانی یاخود كه‌مبوونی خوێنی پیس له‌ له‌ش  ده‌بێته‌ هۆی به‌ ئاسان گه‌یاندنی خواردن بۆ ره‌گی قژ .

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.