Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 05:50

له‌ ڤه‌نزوێلا هێلکه‌ وه‌ک مووچه‌ جێگه‌ی پاره‌ی گرتووه‌ته‌وه‌

ڤه‌نزوێلا له‌ ئێستادا زیاترین رێژه‌ی هه‌ڵاوسانی له‌ ئاستی جیهاندا هه‌یه‌
له‌ ڤه‌نزوێلا هێلكه‌ وه‌ك مووچه‌ جێگه‌ی پاره‌ی گرتووه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

كۆمپانیایه‌كی خزمه‌تگوزاری سكۆریتی بۆ دامه‌زراندنی كارمه‌ندی تازه‌ له‌ هێلكه‌ وه‌ك مووچه‌ كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت و ئه‌م كاڵایه‌ وه‌ك به‌شێك له‌ مووچه‌ ده‌دات به‌ كارمه‌ندانی خۆی.

كۆمپانیایه‌كی سكۆریتی به‌ناوی ئه‌تڵه‌س مانگانه‌ 144 هێلكه‌ و 2 ملیۆن بۆلیڤاری (به‌رامبه‌ر به‌ 10 دۆلاری ئه‌مریكی) وه‌ك مووچه‌ دیاریكردووه‌.

له‌ بازاڕی ره‌شی ئه‌م وڵاته‌دا 144 هێلكه‌ به‌رامبه‌ر به‌ 8 دۆلاری ئه‌مریكییه‌ كه‌ به‌ تێكڕا له‌گه‌ڵ 10 دۆلار حه‌قده‌سته‌كه‌ ده‌كاته‌ 18 دۆلاری ئه‌مریكی.

به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاكه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ بۆ ئه‌م كاره‌ خه‌ڵكێكی زۆر داواكاریی پێشكه‌ش كردووه‌، كاری زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌م كۆمپانیایه‌ داده‌مه‌زرێن بریتیه‌ له‌ پاسه‌وانی كێڵگه‌كانی كشتوكاڵ و مه‌رجه‌كانیش بریتین له‌ پابه‌ندبوون به‌ كاته‌كانی ئاماده‌بوون له‌سه‌ر كار و كردنه‌به‌ری جلی فه‌رمی و رێكوپێك.

ڤه‌نزوێلا له‌ ئێستادا زیاترین رێژه‌ی هه‌ڵاوسانی له‌ ئاستی جیهاندا هه‌یه‌ و چه‌ندین ساڵه‌ كه‌مبوونی خۆراك و ده‌رمان ته‌نگی به‌ خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌ هه‌ڵچنیوه‌.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.