Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 05:59

ره‌زامه‌ندیی فه‌ڕه‌نسییه‌کان له‌ ماکرۆن گه‌یشته‌ ژێر %50

ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا
ره‌زامه‌ندیی فه‌ڕه‌نسییه‌كان له‌ ماكرۆن گه‌یشته‌ ژێر %50
کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی راپرسیی دامه‌زراوه‌ی رای گشتی كه‌ سه‌نته‌رێكی فه‌ڕه‌نسییه‌، ته‌نها % 44ـی هاوڵاتییان فه‌ڕه‌نسا ره‌زامه‌ندییان له‌ كرده‌وه‌كانی ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه‌یان هه‌یه‌، كه‌ ئه‌م رێژه‌ی له‌ مانگی رابردوودا % 50 بووه‌ و له‌م مانگه‌دا %6 كه‌م بووه‌ته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی راپرسییه‌كه‌، ئه‌م مانگه‌ واته‌ فبرایه‌ر دووه‌م مانگی یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌ ره‌زامه‌ندیی فه‌ڕه‌نسییه‌كان له‌ ماكرۆن دابه‌زین به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت.

به‌شێك له‌ هۆكاره‌كانی ناڕه‌زایه‌تیی فه‌ڕه‌نسییه‌كان له‌ ماكرۆن بریتین له‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای كڕینی هاوڵاتییان و  به‌ره‌و پێش نه‌چوونی پرۆگرامه‌كانی چاكسازیی له‌ بواره‌كانی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندرووستیی.

ناڕازییانی ماكرۆن دوای ئه‌وه‌ی كابینه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار چاكسازیی له‌ یاسای كاردا كرد، نازناوی سه‌رۆك كۆماری سامانداره‌كانیان پێیدا.

سه‌رچاوه‌ / یۆرۆ نیوز    
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.