Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 06:16

سودان: سه‌رجه‌م زیندانیانی سیاسی ئازاد ده‌که‌ین

ئازادكردنی زیندانییانی سیاسیی له‌ سودان به‌ هه‌وڵی ئاشتیی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ژمار ده‌كه‌ن
سودان: سه‌رجه‌م زیندانیانی سیاسی ئازاد ده‌كه‌ین
کوردستان TV
100%

رۆژی رابردوو له‌ بڕیارێكی له‌ناكاودا حكومه‌تی سودان رایگه‌یاند كه‌ سه‌رجه‌م زیندانیانی سیاسیی ئازاد ده‌كات.

ئه‌م بڕیاره‌ی عومه‌ر به‌شیر بۆ ئازاد كردنی زیندانیانی سیاسیی هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی جه‌نه‌راڵ سه‌ڵاح عه‌بدوڵڵا غوش بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ده‌زگای ئه‌منیی و زانیاری وڵاته‌كه‌ی.

دوای سه‌ركوتی خۆپیشانده‌رانی ناڕازیی له‌ دژی زیادبوونی نرخی خۆراك له‌ سودان، عومه‌ر به‌شیر سه‌رۆك كۆماری سودان بڕیاریدا سه‌رۆكی ده‌زگای ئه‌منیی وڵاته‌كه‌ی بگۆڕێت.

سودان له‌ ساڵانی 2011 و 2013 و 2016 شایه‌تی خۆپیشاندانی به‌رفراوانی ناڕه‌زایه‌تیی بوو كه‌ زۆربه‌ی جاریش له‌ دژی زیادبوونی نرخی كاڵای خۆراكی بوو، به‌ڵام دواتر خۆپیشاندانه‌كان ئاراسته‌ی سیاسییان به‌خۆیانه‌وه‌ ده‌گرت.

ژماره‌یه‌ك شاره‌زای سیاسیی، ئازادكردنی زیندانییانی سیاسیی له‌ سودان به‌ هه‌وڵی سه‌ركرده‌كانی ئه‌م وڵاته‌ بۆ ئاشتیی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ژمار ده‌كه‌ن.

 سه‌رچاوه‌ / عه‌ره‌بییه‌

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.