Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 16:28

له‌مه‌ودوا جانتای شانت ئامێره‌ ئه‌لیکترۆنییه‌کانت بارگاویی ده‌کاته‌وه‌

شاشه‌یه‌كی وه‌رگری وزه‌ی خۆری له‌سه‌ر جێگیر كراوه‌
له‌مه‌ودوا جانتای شانت ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانت بارگاویی ده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

دیزانه‌رێكی هۆڵه‌ندیی جانتایه‌كی شانی دیزاین كردووه‌ كه‌ شاشه‌یه‌كی وه‌رگری وزه‌ی خۆری له‌سه‌ر جێگیر كراوه‌ و هه‌روه‌ها باترییه‌كیش بۆ كۆكردنه‌وه‌ و گۆڕینی ئه‌م وزه‌یه‌ بۆ ته‌زووی كاره‌با له‌ناو جانتاكه‌دا دانراوه‌ تا به‌كارهێنه‌ر هه‌ركاتێك پێوستی به‌ بارگاوی كردنی ئامێره‌كانی وه‌ك مۆبایل و لاپتۆپ و كه‌ره‌سته‌ی ئه‌لیكترۆنی دیكه‌ی له‌مچه‌شنه‌ هه‌بوو، ئه‌وا له‌ رێگه‌ی جانتاكه‌یه‌وه‌ ئه‌مكاره‌ ئه‌نجام بدات.

ئه‌م جانتای شانه‌ كه‌ ناوی رادیۆسه‌، شێوازی كاركردن پێی زۆر ئاسانه‌ و به‌كارهێنه‌ران به‌ ئاسانی ده‌توانن وایه‌ری ئامێره‌كانی خۆیان له‌ پۆڕته‌كانی سه‌ر باترییه‌كه‌ بده‌ن و وزه‌ی كۆكراوه‌ ره‌وانه‌ی ناو ئامێره‌كانیان بكه‌ن.

ئه‌م دیزاینه‌ره‌ هۆڵه‌ندییه‌ كه‌ ناوی پۆلین ڤان دانكنه‌، پێشتریش جلێكی دیزاین كردبوو كه‌ یه‌كێك له‌ دیوه‌كانی دره‌وه‌ی ئه‌م جله‌ وزه‌ی خۆری وه‌رده‌گرت و ده‌یكرد به‌ وزه‌ی كاره‌با بۆ بارگاوی كردنه‌وه‌ی مۆبایل و تابلێت.

سه‌رچاوه‌ / مێهر نیوز

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.