گروپی تیرۆریستی داعش به‌رپرسیارێتیی ئه‌و هێرشه كوشنده‌یه‌ی گرته ئه‌ستۆ كه بۆسه‌ر رێوڕه‌سمی ئاینیی كریستیانه‌كان له كۆماری داغستان ئه‌نجامیدابوو.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ پیاوێكی چه‌كدار سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه به ته‌قه كردن هێرشی كرده سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له كڵێسای شاری كیزلیار ده‌هاتنه ده‌ره‌وه و له ئه‌نجامدا 5 كه‌س كوژران و 4 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
هێرشبه‌ره‌كه كه‌سێكی خۆجێی ناوچه‌كه و ته‌مه‌نی 22 ساڵان بووه و به كه‌سێكی توندڕه‌وی ئاینیی ناسرابوو له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه كه ناسیویانه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی پۆلیسی داغستان هێرشبه‌ره‌كه به‌خێرایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی رووسیاوه كراوه‌ته ئامانج و كوژراوه.
شایه‌نی باسه كه زۆرینه‌ی دانیشتووانی كۆماری داغستانی سه‌ر به رووسیا موسڵمانن.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.