Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 22:17

عه‌بدولوه‌ھاب شوانی (عه‌شق واته‌١+١=١) بڵاو کرده‌وه‌

ئه‌زموونی عه‌شقی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تییه‌
Hablwehib shwine
کوردستان TV
100%

بۆ یه‌كه‌مجار به‌ ستانداری جیھانی له‌ ھوتێل چوارچرا له‌ شاری ھه‌ولێر عه‌بدولوه‌ھاب شوانی چاپی دووه‌می كتێبێكی شیعری به‌ناوی (عه‌شق واته‌١+١=١) چاپ و بڵاو كرده‌وه‌.

 عه‌بدولوه‌ھاب شوانی له‌باره‌ی كتێبه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت:  ئه‌وه‌ی من له‌و كتێبه‌ نووسیومه‌ته‌وه‌ ئه‌زموونی عه‌شقی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تییه‌ و عه‌شقی ئه‌زموون نه‌كراوی خۆمه‌، عه‌شق پرۆسه‌یه‌كه‌ له‌ ڕێگه‌ی ئه‌زموونه‌وه‌ به‌رھه‌م دێت، نه‌وه‌ك ئاخاوتن ، دوای ٧ ساڵ خوێندنه‌وه‌ی قووڵم بۆ بابه‌تی عه‌شق و خوێندنه‌وه‌ی كتێب و واقیع، چاپی یه‌كه‌م به‌رھه‌م ھات و دوای پێنج ساڵ دیسان پێداچوونه‌وه‌ و قووڵبوونه‌وه‌ به‌م بابه‌ته‌ چاپی دووه‌م به‌رھه‌م ھات.

هه‌روه‌ها شوانی ده‌ڵێت : خوێنه‌ران له‌ هه‌ر ئاست و به‌ره‌یه‌ك بن له‌ عه‌شق له‌م كتێبه‌دا خۆیان ده‌بیننه‌وه‌،ئامانجی من ه‌رخستنی هه‌موو لایه‌نه‌كانی عه‌شق بووه‌ تا هیچ پرسیارێك له‌ زیهنی خوێنه‌ر و كه‌سی عاشق نه‌هێڵێته‌وه‌، بۆ حه‌سانه‌وه‌ی مێشكی خوێنه‌ر له‌ كۆتایی كێبه‌كه‌مدا دوو به‌شم زیاد كردووه‌، ئه‌وانیش په‌یامی خۆشه‌ویستی و داستانی عاشقانن.

شایانی باسه‌ عه‌بدولوه‌هاب شوانی، نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی، هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ره‌ له‌ كارگێڕی گشتیی زانكۆی (دی نیمس)ی فه‌ره‌نسا.

 به‌رهه‌مه‌كانی نووسه‌ر بریتین له‌ كتێبی (٤٤٤ شه‌و) و (وه‌زیری ته‌نیایی) و زمانی دایك) و (عه‌شق واته‌ ١+١=١) له‌گه‌ڵ ٧ كورته‌ فیلم و نووسه‌ر و سینارستی زنجیره‌ درامای (وانه‌)یه‌. جگه‌ له‌مانه‌ش نووسه‌ر خاوه‌نی  ٤ كتێبی شیعرییه‌. زیاتر له‌ ٤٠ شیعری كراوه‌ته‌ سروود و  گۆرانی.

 

دوا به‌رهه‌میشی بریتییه‌ له‌ كورته‌ فیلمی (مێگه‌له‌) كه‌ باس له‌ شوانێك ده‌كات خه‌ون به‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ ده‌بینێت.

سه‌رچاوه‌/ باس

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.