بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی عەفرین دەڵێ، بە هۆی بۆردوومانکردنی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە 171 کەسی سڤیل کوژروان.
تورکیا 29 ڕۆژە لە گەمارۆی سەربازیی عەفرین بە ڕێگەی سەربازی و ئاسمانی بەردەوامە، تا ئێستا عەفرین نەکەوتووە، بەڵام بە گوێرەی لێدوانێکی پێشووی ڕاوێژکاری ئیدارەی کانتۆنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، بەدران چیا کورد، کە بۆ ڕۆیتەرز ئاشکرای کردووە، سوپای سووریا دێنە هەندێ ناوچەی سنووری عەفرین و لەوێدا جێگیر دەبن.
پێوەست بە قوربانیانی سڤیل لەو شەڕەدا، د. خەلیل سەبری، لە لێدوانێکی تایبەتی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا گوتی: "بە هۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین و دەوروبەری 171 کەسی سڤیل کوژروان و 458 کەسیش بریندار بوون، لە نەخۆشانەکەمان هەموو شتێکی پێویستیان بۆ دەکەین."
خەلیل ئاماژەیشی دا: "نەخۆشخانەی عەفرین لە سەرەتای جەنگەوە لە ئامادەباشیدایە و بە گوێرەی ئەو چارەسەرییانەی لە نەخۆشخانەکەمان هەن، پێشوازی لە کوژراو و برینداران دەکات."
ڕۆژی شەممە، 20ی کانوونی دووەمی 2018 سوپای تورکیا و هێزەکانی سەر بەو سوپایە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بە ناوی ''چلەی زەیتون'' دژی شاری عەفرین پێکهێنا و لەو ڕۆژەوە تا ئێستا بۆردوومانی شاری عەفرین دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.