رەحیم پور ئەزغندی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی رۆشنبیری ، رایگەیاند كە ئێران سەدام حوسێن سەرۆكی رژێمی پێشووی عێراقی لە سێدارەدا
روونیكردەوە كە 5 وڵات دەكەوێتە ژێر كۆنترۆڵی رابەری باڵای عەلی خامەنەئی .لە دیمانەیەكی تەلەڤزیۆنیدا لە گەڵ كەناڵی ئوفقی ئێرانی ئەزغندی رایگەیاند كە ئێران سەدام حوسێنی سەرۆكی رژێمی پێشووی عێراقی لە سێدارەدا دوای ئەوەی ئەمریكا هەوڵی دەدا كە بیهێڵێتەوە .
سەبارەت بە دەستتێوەردانەكانی ئێران لە كاروباری ناوەخۆی وڵاتان لە ناوچەكە ، ئەم بەرپرسە ئێرانییە روونیكردەوە كە ئەو وڵاتانەی دۆستی ئەمریكان هەوڵ دەدەین كە رژێمەكانیان بروخێنیین ئێستاش 5 تا 6 وڵات لە ژێر كۆنترۆڵی ئێراندان . ئەو بەرپرسە ئێرانییە راشیگەیاند كاتی ئەوەیە ئیمبراتۆریەتی فارسی لە ناوچەكە رابگەیەنیین .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.