چه‌كدارانی داعش 27 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی ده‌كوژن و نوری مالیكیش به‌ڵێنی تۆڵه‌سه‌نده‌نه‌وه له چه‌كدارانی داعش ده‌دات.
نوری مالیكی، جێگری سه‌رۆكی كۆماری عێراق رایگه‌یاند: رووداوه‌كه‌ی حه‌ویجه كه 27 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی تیایدا بوونه قوربانی،به‌بێ سزا تێپه‌ڕنابێت و ده‌بێته پاڵنه‌رێكی باش بۆ لێدان و راوه‌دوونانی تیرۆریستان،بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كجاری له‌ناوببردرێن.
رۆژی دووشه‌ممه سه‌رچاوه‌یه‌ك له میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند: كه چه‌كدارنی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌ی سه‌عدونییه‌ی سه‌ر به‌قه‌زای حه‌ویجه له رۆژئاوای كه‌ركوك كه‌وتوونه‌ته نێو بۆسه‌یه‌كی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش و 27 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژراون.
شایانی باسه به‌شێكی زۆری چه‌كداره كوژراوه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له پارێزگای به‌سراوه هێنراوه‌ته ناوچه‌كه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
سه‌رچاوه: به‌غداد ئه‌لیۆم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.