Erbil 38°C چوارشەممە 13 تشرینی دووەم 10:19

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا: له‌ دانوستانه‌کانی نێوان دیمه‌شق و عه‌فرین رووسیا رۆڵی نه‌بووه‌

میخائیل بۆگدانۆڤ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا: له‌ دانوستانه‌كانی نێوان دیمه‌شق و عه‌فرین رووسیا رۆڵی نه‌بووه‌
کوردستان TV
100%

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌ لێدوانێكی بۆ كه‌ناڵی رووسیا توده‌ی جه‌ختی كرده‌وه‌ مۆسكۆ هیچ رۆڵێكی نه‌بووه‌ له‌ نێوه‌ندگیری و دانووسانه‌كانی نێوان كورد و دیمه‌شق.

میخائیل بۆگدانۆڤ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌ په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی ڤاڵدای كه‌ له‌ مۆسكۆ به‌ڕێوه‌چوو رایگه‌یاند، به‌دووری نازانم له‌ گفتوگۆكانی پێنجه‌می ئه‌ستانادا، عه‌فرین وه‌ك ناوچه‌یه‌كی ئارام پێشنیاز بكرێت و هاوكات داوای كرد كه‌ ‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان دان به‌خۆیاندا بگرن و رێز له‌ سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا بگرن. 

هه‌روه‌ها بۆگدانۆف جه‌ختی كردوه،‌ وڵاته‌كه‌ی بوونی هه‌ر هێزێكی دیكه‌، به‌ بێ ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی فه‌رمی سووریا و بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌ناو خاكی سووریادا ره‌تده‌كاته‌وه‌.‌ ئه‌م لێدوانه‌ی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ رژێمی سوریا رایگه‌یاندووه‌، له‌گه‌ڵ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ڵ یه‌په‌گه‌ بۆ پاراستنی عه‌فرین له‌ رێكه‌وتن نزیك بوونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له‌ پێشڕه‌وییه‌كانی سوپای توركیا له‌و شاره‌ بكه‌ن.
 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.