Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 09:31

ئیسرائیل موشه‌کێکى نوێى به‌رگرى به‌سه‌رکه‌وتوویى تاقیکرده‌وه‌

موشه‌كى ئارۆ 3 به‌ یه‌كێك له‌ به‌هێزترین چه‌ك داده‌نریت
ئیسرائیل موشه‌كێكى نوێى به‌رگرى به‌سه‌ركه‌وتوویى تاقیكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئیسرائیل موشه‌كێكى سیسته‌مى به‌رگرى به‌سه‌ركه‌وتوویى تاقیكرده‌وه‌، سه‌ر له‌به‌یانى رۆژى دووشه‌ممه‌ تاقیكردنه‌وه‌كه‌ ئه‌نجام درابوو له‌گه‌ڵ وه‌كاله‌تى به‌رگرى موشه‌كی ئه‌مریكا.

به‌ گوێره‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئیسرائیل سه‌رله‌به‌یانى رۆژى دووشه‌ممه‌ 19ـی شوباتى 2018 ئیسرائیل موشه‌كێكى تاقیكردنه‌وه‌ی درێژ مه‌ودای له‌ جۆرى ئارۆ 3 به‌سه‌ركه‌وتوویى ئه‌نجامدا، ئه‌مه‌ له‌ دواى دوو تاقیكردنه‌وه‌ بوو كه‌ پێش چه‌ند مانگێك له‌ دوایین خوله‌ك به‌ر له‌ تاقیكردنه‌وه‌كه‌ ڕاگیران و ئه‌نجام نه‌درا.

به‌پێى ڕوونكردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئیسرائیل به‌ هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وه‌كاله‌تى به‌رگرى موشه‌كی ئه‌مریكا تاقیكردنه‌وه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه‌، هه‌روه‌ها تواناى موشه‌كی ئارۆ 3 یان خسته‌روو، ئه‌م موشه‌كه‌ دوورهاوێژه‌ تواناى وه‌ستاندن و كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ى موشه‌كى بالیستیى هه‌یه‌ له‌ نزیك و دوور له‌ ئاسمانى وڵاتى خۆى، موشه‌كی جۆرى ئارۆ 3 پێشكه‌وتو تره‌ له‌ سیسته‌مى جۆرى ئارۆ 2 هه‌روه‌ها به‌رگرى له‌ موشه‌كى بایۆلۆجى و جۆرى كیمیاوى ده‌كات له‌ ئاسمان.

موشه‌كى ئارۆ 3 به‌ یه‌كێك له‌ به‌هێزترین چه‌ك داده‌نریت له‌ جیهان به‌ درێژایى 10 ساڵه‌ له‌ په‌ره‌سه‌ندنى ئه‌م جۆره‌ چه‌كه‌ بوونه‌ له‌ ساڵى 2008ـه‌وه‌ ده‌ستیان پێكردووه‌ هه‌روه‌ها ئارۆ 3 له‌ كانوونى دووه‌می 2017 گه‌یه‌ندرایه‌ هێزى ئاسمانى ئیسرائیل.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.