Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 21:37

شوانی عاشقه‌کان له‌ کتێبێکدا کۆده‌کاته‌وه‌

زیاتر له‌ 40 شیعری كراوه‌ته‌ سروود و گۆرانی .
کوردستان TV
100%


له‌ ئاهه‌نگێكی شایسته‌دا كه‌ له‌ هۆتێل چوارچرا له‌ شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدرا ،چاپی دووه‌می كتێبێكی شیعری " عه‌بدولوه‌هاب شوانی " له‌ ژێر ناوی ( عه‌شق واته‌ 1 كۆ 1 = 1 )  چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌ .

شوانی ئاشكرایده‌كات  دوای 7 ساڵ خوێندنه‌وه‌ی بۆ بابه‌تی عه‌شق و خوێندنه‌وه‌ی كتێب و واقیع له‌ ئه‌نجامدا توانی چاپی یه‌كه‌می ئه‌م كتێبه‌ به‌رهه‌مبێنێت و له‌ دوای 5 سالی دیكه‌ش به‌ پێداچوونه‌وه‌ و قووڵبوونه‌وه‌ی له‌ سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ توانی چاپی دووه‌م به‌رهه‌مبێنێت .

ناوبراو وتیشی خوێنه‌ران له‌ هه‌ر ئاست و به‌ره‌یه‌ك بن له‌م كتێبه‌دا خۆیان ده‌بیننه‌وه‌ چونكه‌ ئامانجی  نووسه‌ر له‌م كتێبه‌دا ده‌رخستنی هه‌موو لایه‌نه‌كانی عه‌شق بووه‌ تا هیچ پرسیارێك له‌ مێشكی خوێنه‌ر و كه‌سی عاشق نه‌هێلێته‌وه‌ .

عه‌بدولوه‌هاب شوانی خاوه‌نی ژماره‌یه‌ له‌ كتێب و كورته‌ فیلم و هه‌روه‌ها سینارستی زنجیره‌ درامای ( وانه‌ ) یه‌ ،هه‌روه‌ها خاوه‌نی 4 كتێبی شیعرییه‌ و زیاتر له‌ 40 شیعری كراوه‌ته‌ سروود و گۆرانی .

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.