Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 07:03

ئه‌کره‌م زوی ده‌چیته‌ ریزه‌کانی زێرڤانی

گرێبەستەکەی بۆ ماوەی یەک وەرزە
کوردستان TV
100%


ستافی کارگێڕی یانەی وەرزشی زێرەڤانی بە مەبەستی بە هێزکردنی هێڵی هێرشبەری یانەکەی گرێبەستی لەگەڵ پیشەگەرێکی لیبی ئیمزاکرد کە لە هێڵی هێرشبردن یاریی دەکات .

 بەرپرسی نوێی راگەیاندنی یانەی زێرەڤانی "روژهات لوقمان" رايگەیاند  ، ئه‌مرۆ بە فـــه‌رمی كارگێری یانەی زێره‌ڤانی ، یاریكه‌ری بە ره‌گه‌ز(لیبی) ،(ئه‌كره‌م زوی) بە ده‌زگاکانی راگەیاندن ناساند و ئاماژەی بەوەدا ئیدارەی یانەکەیان دەربارەی ناوەڕۆکی گرێبەستەکە و چۆنیەتی رێککەوتنی نێوان ئەم یاریزانە و ئیدارەی یانەی زێرەڤانی ، هیچ روونکردنەوەیەک بە دەزگاکانی راگەیاندن نادەن.

ئه‌كره‌م زوی پێشتر  له‌ هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانی فه‌یسه‌لس وردنی و مرخیه‌ی قه‌ته‌ری یاری ئه‌نجامداوه‌ و ئەگەری زۆرە لە یاری ئەم هەفتەیەی خولی نایابی کوردستان بەرامبەر شێروانە یاری بکات.

جێی باسه‌ گرێبەستەکەی بۆ ماوەی یەک وەرزە.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.