Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 08:53

تەرمی 30 کەس لە سەرنشینانی فڕۆکە تێکشکاوەکەی ئێران دۆزرایەوە

فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگر بە 65 سەرنشینەوە كه‌وته‌خواره‌وه‌
کوردستان TV
#11
100%


تەرمی سەرنشینانی ئەو فڕۆكەیەی كه‌ لە باشووری پارێزگای (ئێسفەهان) كەوتەخواره‌وه‌ ، توانراوە تەرمی 30 كەس لە سەرنشینیانی بدۆزرێته‌وه‌.


سەرچاوەكانی هەواڵی ئێران بڵاویانكردەوە دوای 3 رۆژ گەڕان بەدوای پاشماوە و تەرمی سەرنشینانی ئەو فڕۆكەیەی رۆژی یەكشەممە لە باشووری پارێزگای (ئێسفەهان) كەوتەخوار ، توانراوە تەرمی 30 كەس لە سەرنشینیانی فڕۆكەكە بدۆزرێتەوە و گەڕان بەدوای ئەوانیتر بەردەوامە.

لای خۆیەوە (موحسن مێهر عەلیزادە) پارێزگاری (ئێسفەهان) هەواڵەكەی پشتڕاستكردەوە و رایگەیاند هەشت تیم كە پێكهاتوون لە 40 كەسی سەر بە رێكخراوی مانگی سووری ئێران و هێزی زەمینی سوپا گەشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و لەو شوێنە خێمەیان هەڵداوە , وتیشی بەهۆی نالەباری كەشوهەوا هێلیكۆپتەر ناتوانێت لە شوێنی رووداوەكە بنیشێتەوە و لە ئێستادا ناتوانرێ تەرمی ئەو 30 كەسە بگوازرێتەوە و پێدەچێت بەیانی ئەنجامبدرێت.

یەكشەممەی رابردوو فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگری سەر بەكۆمپانیای (ئاسمان)ی ئێران بە 65 سەرنشینەوە لە بەرزاییەكانی شاخی (دێنا) لەنزیك شاری (سمیرۆم) لە باشوری پارێزگای ئێسفەهان بە هۆكارێكی نادیار كەوتەخوار و لە ئاكامدا سەرجەم سەرنشینانی فڕۆكەكە گیانیان لەدەستدا.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.