Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 23:24

رۆژنامه‌یه‌کی نزیک له‌ ئێران: شه‌ڕ له‌ نێوان سوپای ئه‌مریکا و میلیشیاکانی حه‌شد هه‌ڵده‌گیرسێت

ئه‌مریكا داوای كردووه‌ ئه‌و میلیشیایانه‌ سه‌ر به‌ ئێرانن و ده‌بێت عێراق به‌جێ بهێڵن
رۆژنامه‌یه‌كی نزیك له‌ ئێران: شه‌ڕ له‌ نێوان سوپای ئه‌مریكا و میلیشیاكانی حه‌شد هه‌ڵده‌گیرسێت
کوردستان TV
100%

رۆژ دوای رۆژ ئاماژه‌كانی شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان سوپای ئه‌مریكا و حه‌شدی شه‌عبی له‌ ناو ئه‌و ناوچانه‌ی ئه‌مریكییه‌كانی لێیه‌ له‌ عێراق نزیك ده‌بێته‌وه‌. 

دوای هاتنی داعش بۆ عێراق، ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له‌ رێی فڕۆكه‌ی جه‌نگی و راوێژكاری سه‌ربازی هاوكاری زۆری عێراقیان كرد له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش، به‌ڵام ئه‌و شه‌ڕه‌ هێنده‌ی دیكه‌ رێگه‌ی بۆ ئێرانییه‌كان خۆش كرد و به‌ فتوایه‌كی عه‌لی سیستانیش ده‌یان گرووپی میلیشیا دامه‌زرا كه‌ شیعه‌ی عێراقن، به‌ڵام وه‌لائیان بۆ خامه‌نه‌یی و قاسم سلێمانی هه‌یه‌، به‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستان، به‌رگێكی یاسایییان كرده‌به‌ر.

هه‌ڕه‌شه‌كانی میلیشیاكانی حه‌شد دژ به‌ بوونی سوپای ئه‌مریكا  له‌ عێراق نوێ نین، له‌ به‌رامبه‌ردا ئه‌مریكاش داوای كردووه‌ ئه‌و میلیشیایانه‌ سه‌ر به‌ ئێرانن و ده‌بێت عێراق به‌ جێ بهێڵن.

رۆژنامه‌ی (الاخبار)ی لوبنانی سه‌ر به‌ حزبوڵای لبنانی باڵی سیاسی و سه‌ربازیی ئێران له‌ لبنان، له‌ ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا له‌ راپۆرتێكدا نایشارێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر و ئاماژه‌كانی شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان میلیشیاكانی حه‌شد سوپای ئه‌مریكا  نزیكه‌ له‌و ناوچانه‌ی سوپای ئه‌مریكا ی تێدایه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ رۆژهه‌ڵاتی فوڕات.

به‌پێی رۆژنامه‌كه‌ ئه‌گه‌ره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و شه‌ڕه‌ گه‌وره‌ زۆر نزیكه‌، ئه‌مه‌ش دوای ره‌تكردنه‌وه‌ی كشانه‌وه‌ی حه‌شد له‌ ئه‌نبار و مووسڵ، سه‌رهه‌ڵدانیشی ته‌نیا پێویستی به‌ یه‌ك به‌ریه‌ككه‌وتنی بچووك هه‌یه‌ تا بڵاو ببێته‌وه‌ و هه‌موو ناوچه‌كان بگرێته‌وه‌.  


سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.