بە پێی هەوالێكی ئاژانسی ئەنادوڵی توركی ، سوپای توركیا و ئەو هێزە ئوپۆزسیونانەی سوریا كە توركیا پشتگیرییان دەكات ؛ هێزەكانی سوریایان بۆردومانكرد كە ویستییان بچنە ناو عەفرینەوە لە ئەنجامدا ئەو هێزە بە دەیان كێلۆمەتر كشانەوە .
ئاماژەی بەوەشدا كە سوپای توركیا و چەكدارانی ئوپۆزسیونی سوریا لە شاری ئەعازز و ناوچەكانی دیكە ، هێزەكانی سوپای سوریایان بۆردومان كردووە
لای خۆیەوە وتەبێژی هێزی یەپەگە رایگەیاند: كە هێزەكانی سوپای سوریایان ناردووە و گەیشتونەتە عەفرین و لە سەر سنوری نێوان توركیا و سوریا جێگیر دەبن و بڵاوەیان پێدەكرێت؛ بۆ ئەوەی پشتگیری لە یەكپارچەیی خاكی سوریا بكەن
پێشتریش رەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆك كوماری توركیا رایگەیاندبوو كە وڵاتەكەی بڵاو بوونەوەی هێزەكانی سوپای سوریا لە عەفرین وەستاندووە و هەروەها راشیگەیاند: كە ئەم هەولەی لە دوای رێككەوتنێك هات لە گەل هەر یەك لە پوتین و روحانی
لای خۆشییەوە سەرچاوەیەك لە سوپای سوریا رایگەیاند: كە هێزەكانییان لە ناو عەفرین جێگیر كراون و پاشەكشە ناكەن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.