Erbil 38°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 10:14

ساڵح موسلیم: حکومه‌تی سوریا جه‌ساره‌تی ئه‌وا ناکات سوپا ره‌وانه‌ی عه‌فرین بکات

سه‌روه‌ری سوریا له‌ مه‌ترسی دایه‌و ده‌بێ سه‌روه‌ری سوریا پارێزگاری لێ بكرێت
کوردستان TV
100%

ساڵح موسلیم ، سیاسه‌تمه‌داری رۆژئاوای كوردستان له‌ پانێلێكدا كه‌ له‌سه‌ر ره‌وشی رۆژئاوای كوردستان و هێرشی سوپای توركیا بۆسه‌ر عه‌فرین سازكرابوو به‌ ده‌زگای سته‌لایتی كوردستانی رایگه‌یاند:سوپای توركیا چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا و وڵاتانی دیكه‌ وه‌رده‌گرێت و به‌چه‌كی ئه‌ڵمانیش هێرشی كردۆته‌ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان.

هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ ره‌وانه‌كردنی هێزی سوپای سوریا بۆ شاری عه‌فرین موسلیم گوتی: هه‌تا ئێستا هیچ رێككه‌وتنێك له‌ نێوان سوریاو شه‌ڕڤانان نه‌كراوه‌ بۆ ره‌وانه‌كردنی هێز، چونكه‌ حكومه‌تی سوریا ئه‌وه‌ جه‌ساره‌ته‌ی تێدانییه‌ له‌شكری خۆی ره‌وانه‌ی شاری عه‌فرین بكات، چونكه‌ توڕكیا هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه‌ كه‌ رووبه‌رووی هێزه‌كانی سوریا ده‌بێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر هێز ره‌وانه‌ی عه‌فرین بكات.

سالح موسلیم گوتیشی : له‌ ئێستادا سه‌روه‌ری سوریا له‌ مه‌ترسی دایه‌و ده‌بێ سه‌روه‌ری سوریا پارێزگاری لێ بكرێت.

به‌ پێی سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌كان دوێنێ 20-2- 2018هێزه‌كانی سه‌ر به‌ حكومه‌تی سوریا چوونه‌ ناو عه‌فرینه‌وه‌ له‌ باكووری ڕۆژئاوای سوریا بۆ یارمه‌تیدانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له‌دژی هێرشه‌كانی توركیا له‌ ناوچه‌كه‌دا.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.