سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانی فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری، سه‌ركرده‌ی رێكخراوی به‌در كه یه‌كێكه له گرووپه‌كانی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند: تا ئێستا گفتوگۆ له باره‌ی كاندید كردنی كه‌سێك له هاوپه‌یمانی فه‌تح بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق نه‌كراوه.
عامر فائیز، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی فه‌تح به پێگه‌ی به‌غداد ئه‌لیۆمی راگه‌یاندووه: هاوپه‌یمانی فه‌تح وه‌ك هێزه‌كانی دیكه‌ی سیاسی شایسته‌و مافی خۆی هه‌یه، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی عێراق به‌ده‌ست بێنێ، ئه‌وا هاوپه‌یمانی فه‌تح پاشه‌كشێ ناكات.
هه‌روه‌ها گوتیشی: تا ئێستا گفتوگۆ له باره‌ی كاندید كردنی كه‌سێك له هاوپه‌یمانی فه‌تح بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق نه‌كراوه، به‌ڵام نزیكترین كه‌سی بۆ ئه‌و پۆسته هادی عامرییه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.