له‌رابردووى دووردا زۆر نه‌ته‌وه‌ى به‌هێز و خاوه‌ن ئیمپراتۆریه‌ت و پاشانشین له جیهان و ناوچه‌كه‌ماندا هه‌بوون له‌ئێستادا نه‌ماون و له‌ناوچوون یان له‌ناو نه‌ته‌وه‌ى تردا به‌ناچارى توانه‌وه یاخود هه‌ر بوون و مانه‌وه‌یان زۆر كه‌م و دیاریكراو بووه.
نه‌ته‌وه‌ى كورد له‌سه‌رده‌مى ره‌شى ئیمراتۆریه‌ت و پاشانشین و خه‌ڵافه‌ته‌كانى عه‌ره‌ب و تورك و فارس‌دا به‌درێژایی مێژوو رووبه‌ڕووى هه‌موو جۆره نه‌هامه‌تی و جه‌نگ و قه‌ڵاچۆكردن و تاڵانكردنێك بۆته‌وه، خاك و نیشتمانى داگیركراوه به‌ڵام ئه‌وه‌ى به‌زیندوویی مایه‌وه، زمان و كه‌لتوره‌كه‌ى بوو كه به‌شێكى گرنگن له‌پێكهاته‌ى نه‌ته‌وه‌كان.
له‌هه‌زاره‌ى سێهه‌مدا له‌م كاته‌دا كه بنزمان و سه‌رزمانى ولاتانى به‌ناو دیموكراسی، مافی مرۆڤ و حوكمى ره‌شید و ئازادییه كه‌چى چل و پێنج ملیۆن كورد له‌كوردستانى دابه‌شكراودا و له‌وڵاتانى تر‌ى جیهاندا ده‌ژین به‌ڵام تاكو ئێستاش خاوه‌نى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ نین، ته‌نانه‌ت له‌هه‌ندێ به‌شى داگیركراویدا قسه‌كردن و خوێندن به‌زمانى دایك تا ئێستاش تاوان و قه‌ده‌غه‌یه، ئه‌وه شه‌رمه‌زارییه‌كه بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه كارتۆنییه ده‌سته‌مۆكراوه‌كانى به‌كۆته‌به‌ندى سیاسه‌تى وڵاته زلهێزه‌كان كه نه‌ك هه‌ر هیچیان بۆ كورد و ئازادكردنى زمانه‌كه‌یان پێ نییه، به‌ڵكو به‌ناراسته‌وخۆش دژ به خواستى گه‌لى كوردستان وه‌ستانه‌وه‌و رێگربوون له گه‌یشتنى پارچه‌یه‌كى گرنگى داگیراكراو به مافی بڕیاردانى چاره‌نووسی خۆى.
به‌ڵام به‌رده‌وامى و مكوڕى له‌سه‌ر مافه‌كان به‌شێكه له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى نەتەوەی کورد و نابه‌زێت و به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌باشوورى كوردستاندا كه‌زمان زیاتر خزمه‌تكراوه‌و گفتوگۆ‌و خوێندن و كه‌لتوور و بڵاوكردنه‌وه به‌زمانى دایكه، ئه‌وه هه‌روا به رێككه‌وت و خێر و سه‌ده‌قه‌ى دوژمنانه‌وه نه‌هاتووه به‌ڵكو ئه‌وه رووبارێكى خوێن و ئاره‌قه‌و خه‌باتى گه‌لى كوردستانه ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ى چه‌سپاندووه، ته‌نانه‌ت له‌ده‌ستووره‌كانى كۆن و كاتى و هه‌میشه‌یی عراقیشدا زمانى كوردى به‌چه‌ند قۆناغێك شوێنى خۆى به‌روونى كردۆته‌وه، هه‌ر جولانه‌وه‌و شۆرش و یاخیبوونێكى گه‌لى باشوورى كوردستان، كۆمه‌ڵێك ده‌سكه‌وتى سیاسی و فه‌رهه‌نگی لێكه‌تۆته‌وه كه‌زمانى كوردیش هاوشان له‌گه‌ڵ شۆرشه‌كاندا له‌گه‌شه‌و به‌ره‌و پێشچوون و هەناسەداندا بووه، بێگومان به‌دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ (نزیك بێت یان دوور) زمانیشمان ئازادتر و پاراوتر و سه‌ربه‌خۆتر ده‌بێت.
پیرۆزه رۆژى زمانى دایك به‌تایبه‌تى له‌و كوردانه‌ى كه‌ناتوانن به‌زمانى دایك بخوێنن.
تێبینى : كورد له‌پیره داری خێزانى زمانه كۆنه‌كانى جیهاندا له ره‌گى زمانه هیندۆ-ئه‌وروپییه‌كانه‌و له‌وێش له‌لكى كۆمه‌ڵه‌ى زمانه ئێرانییه‌كاندا دواى زمانى فارسی دووه‌مین زمانه وه‌كو قسه‌پێكردن، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستى نه‌ته‌وه‌دا یه‌كه‌مین زمانه چونكه نه‌ته‌وه‌ى فارس له‌ئێراندا زۆرینه نین (به ئاراسته‌ى ره‌نگى سوور ئاماژه‌م پێداوه).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.