Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 08:28

لاڤرۆڤ: داوا لە حکومەتی سوریا دەکات لەگەڵ کورد گفتوگۆ بکات

بەمەبەستی گەیشتن بە چارەسەرێك
کوردستان TV
#12
100%

سیرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا داوای لەسەرجەم لایەنە دەرەكییەكان كرد دیالۆگ لەگەڵ حكومەتی سوریا دەستپێبكەن، داواشی لە سوریا كرد دانوستان لەگەڵ كوردەكان بكات بەمەبەستی گەیشتن بە چارەسەرێك سەرجەم لایەنەكان لەسەری كۆكبن.

ئەمرۆ چوارشەممە 21-2- 2018 سیرگی لاڤرۆڤ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە سلۆڤینیا رایگەیاند: پێویستە سەرجەم یاریكەرە دەرەكییەكان بەتایبەتیش ئەوانەی ئامادەییان هەیە لە ناوخۆی سوریا درك بە گرنگی دەستپێكردنی گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی سوریا بكەن لە سەر بنەمای رێزگرتن لە سەروەری و یەك پارچەیی خاكی سوریا كە چەندین جار ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دووپاتیكردوەتەوە.

لاڤرۆڤ باسی لەوەشكرد ناتوانرێت كێشەی عەفرین چارەسەر بكرێت ئەگەر لەسەر ئەو بنەمایە نەبێت كە پێویستە سەرجەم پێكهاتە نەژادی و تائیفیەكان پابەند بن پێوەی.
لاڤرۆڤ داواشی لە دیمەشق كرد گفتوگۆو دانوستان لەگەڵ سەرجەم پێكهاتە نەژادی و ئیتنیەكان دەستپێبكات لەوانەش گەلی كورد.

روونیشیكرده‌وه‌، گفتوگۆ بناغه‌یه‌كه‌ بۆ ره‌خساندنى ده‌رفه‌تى به‌رجه‌سته‌ له‌ پێناو راگرتنى رژانى خوێن و گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌رى پرسه‌كان. هه‌روه‌ها رێگه‌ش بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى به‌رژه‌وه‌ندى سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانى ناوخۆى وڵاته‌كه‌ خۆشده‌كات. ئاشته‌وایش بۆ ده‌رودراوسێى سووریا و یاریكه‌ره‌كانى دیكه‌ سوودى هه‌یه‌".

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.