ئه‌ندامێكی پێشووتری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی عێراق به بێ ده‌نگی بمێننه‌وه، ئه‌وا ده‌رده‌كه‌وێ كه ئێران دۆخی عێراق به‌رێوه ده‌بات، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه عێراق هیچ سه‌روه‌رییه‌كی نه‌ماوه.
حه‌سن عه‌له‌وی، ئه‌ندامی پێشووتری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی راگه‌یاندووه: داوا له سیاسییه‌كانی عێراق ده‌كه‌م دۆخه‌كه بگێڕنه‌وه سه‌ر رێگا راسته‌كه و ده‌شڵێ: پێویسته حكومه‌ته‌كانی عێراق كه پیاوانیان تا ئێستا زیندوون، دۆخه‌كه بگێڕنه‌وه سه‌ر رێره‌وه‌ی خۆی و وه‌ڵامی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئێران بده‌نه‌وه كه رایگه‌یاندبوو ئه‌وان سه‌دامیان له‌سێداره داوه.
هه‌روه‌ها جه‌ختیشده‌كاته‌وه ، ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رپرسانه به بێ ده‌نگی بمێننه‌وه، ئه‌وا ده‌رده‌كه‌وێ كه ئێران دۆخی عێراق به‌رێوه ده‌بات ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه عێراق هیچ سه‌روه‌رییه‌كی نه‌ماوه.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ره‌حیم پور ئهزغندی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕشی رۆشنبیری ، له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا له گه‌ڵ كه‌ناڵی ئوفقی ئێرانی رایگه‌یاند: ئێران سه‌دام حوسێنی، سه‌رۆكی رژێمی پێشووی عێراقی له سێداره‌دا دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌وڵی ده‌دا كه بیهێڵێته‌وه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.