وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه رایده‌گه‌ێنێ، وڵاته‌كه‌م كار بۆ ئه‌وه ده‌كات كه داعش جارێكی دیكه نه‌گه‌ڕێته‌وه عێراق.
به پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه حه‌ده‌س عادل جوبه‌یر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه له وتارێكیدا له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌وروپا رایگه‌یاندووه: وڵاته‌كه‌م كار بۆ ئه‌وه ده‌كات، پاڵپشتی له عێراق بكات بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی داعش نه‌توانێ بگه‌رێته‌وه ئه‌و وڵاته.
سه‌باره‌ت به دۆخی سوریاش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه رایگه‌یاندووه، هیوادارین له رووی سیاسییه‌وه كێشه‌كانی سوریا یه‌كلایی بكرێته‌وه، پێویستیشه گوشار بخرێته سه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د بۆ ئه‌وه‌ی پابه‌ند بێت به چاره‌سه‌ری سیاسی.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.