Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 22:11

کامه‌ران سوبحانی کتێبی (له‌ خه‌یاڵه‌وه‌ بۆ خۆڵ)ی بڵاوکرده‌وه‌

داهاته‌كه‌ی بۆ توشبوانی شێرپه‌نجه‌و مندالانی بێسه‌رپه‌رشته‌
la xauilawe bo xol
کوردستان TV
100%

كتێبی (له‌خه‌یاڵه‌وه‌ بۆ خۆڵ)ی كامه‌ران سوبحان له‌ئه‌منه‌سوره‌كه‌ی سلێمانی بڵاوكرایه‌وه‌، كه‌ داهاته‌كه‌ی بۆ توشبوانی شێرپه‌نجه‌و مندالانی بێسه‌رپه‌رشته‌.

له‌ئه‌منه‌ سووره‌كه‌ی شاری سلێمانی، به‌ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌رۆشنبیرو نوسه‌رو هونه‌رمه‌ندو كه‌سایه‌تی دیاری شار،  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیریی و هونه‌ر-سلێمانی، به‌شی چالاكی وێژه‌یی مه‌راسیمی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی (له‌خه‌یاڵه‌وه‌ بۆ خۆڵ) سازكرد، كه‌ له‌لایه‌ن كامه‌ران سوبحانه‌وه‌ نوسراوه‌ ، داهاتی فرۆشتنی كتێبه‌كه‌ش بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هیواو خانه‌ی منداڵانی بێسه‌رپه‌رشته‌.

شایانی باسه‌ له‌م كتێبه‌دا پۆرترێتی چه‌ندین نوسه‌رو كه‌سایه‌تی مێژویی گه‌وره‌ی كورد ده‌خوێنیته‌وه‌، وه‌كو: حاجی قادری كۆیی له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌دا، به‌ باوه‌شێك شیعر و غه‌زه‌له‌وه‌ له‌ ئه‌سته‌مبوڵی غه‌ریبی شیعر ده‌نووسێ، تۆفیق وه‌هبی له‌ له‌نده‌نه‌وه‌، به‌ سه‌رێكی پڕ له‌ ئاڵۆزی و به‌دڵێك پڕ له‌ غه‌م بۆ وشه‌ و ڕه‌چه‌ڵه‌كی كورد سه‌رقاڵه‌. له‌ڕۆژانی سه‌رقاڵیدا، به‌ بێ ده‌نگییه‌كی سه‌یر مرد، قاله‌ مه‌ڕه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵات قه‌هری شمشاڵه‌كه‌ی كوشتی.! ئه‌حمه‌د موختار جاف به‌ده‌ستی هاوزمانه‌كانی خۆی تیرۆر كرا. پیره‌مێرد له‌ناو ره‌نگ و لاپه‌ڕه‌ی چاپخانه‌ و ڕۆژنامه‌دا پاش چه‌ندین ساڵ ده‌ربه‌ده‌ری ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سلێمانی سه‌رده‌نێته‌وه‌. شیخ نوری شێخ ساڵح و فایه‌ق بێكه‌س و زێوه‌ر و ده‌یان نووسه‌ری تر، هه‌ریه‌كه‌ و له‌ جێیه‌ك، هه‌ریه‌كه‌و به‌ خه‌یاڵ و چنگێ وشه‌ی جیاوازه‌وه‌، له‌ناو خۆڵ و خه‌یاڵی ده‌ستنووسه‌كانیاندا وون ده‌بن. ئه‌وه‌ی له‌م كتێبه‌دا بۆی بگه‌ڕێیت وون بوونێكی سه‌یرو خه‌یاڵ ئامێزه‌، كه‌ ئایا ئه‌مه‌ ڕاستییه‌ نووسراوه‌ته‌وه‌، یان خه‌یاڵی سه‌ری نووسه‌رێكه‌ و هیچی تر.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.