Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 06:48

به‌پێنج گۆڵ له‌ بێشکتاشی تورکی برده‌وه‌

بێشكتاش چانسی كه‌وتۆته‌ ده‌ست قه‌ده‌ر
کوردستان TV
100%


 یاریگای ئه‌لیانز ئه‌رینا یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی بایره‌ن میوشنی ئه‌ڵمانی و بێشكتاشی توركی له‌خۆوه‌ گرت.

 بێشكتاش پێچه‌وانه‌ی پێشبینیه‌كان كه‌ له‌قۆناغی گرووپه‌كان ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد ته‌نیا له‌م یاریه‌ بۆ ماوه‌ی چل و سێی خوله‌ك توانی خۆراگربێت له‌به‌رامبه‌ر باڤاریه‌كان.

ئه‌وكاته‌ی تۆماس مۆله‌ر گۆڵی یه‌كه‌می بۆ باریه‌رن به‌ده‌ست هێنا و گێمی یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه‌ به‌كۆتاهات، له‌گێمی دووه‌م باڵا ده‌ستی یانه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ به‌سه‌ر ته‌واوی یاریگا ره‌نگی دابۆوه‌ ئه‌وه‌بوو له‌خوله‌كی ئه‌نجاو سێ كینگسلی كۆمان گۆڵی دووه‌می تۆماركرد.

بایره‌ن میوشن به‌وه‌ش نه‌وه‌ستا و به‌رده‌وامبوو له‌هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر گۆڵی تیپی میوان تا له‌خوله‌كی شه‌ست و شه‌ش تۆماس مۆله‌ر گۆڵی دوومی خۆی و سێیه‌می یانه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناو ئه‌ركی بێشكتاشی له‌یاریه‌كه‌ دووئه‌وه‌نده‌ ئه‌سته‌م كرد.

ئه‌مجاره‌یان رۆلی هێرشه‌به‌ری پۆله‌ندی یانه‌ی بایره‌ن لیڤاندۆڤسكی خات كاتێ له‌خوله‌كی حه‌فتاو هه‌شت گۆڵی چواره‌می بایرنی تۆماركردو دڵی ته‌واوی  هانده‌رانی یاریگای خسته‌ جۆش و خرۆشه‌وه‌.

دوو خوله‌ك به‌ر له‌به‌كۆتا هاتنی یاریه‌كه‌ رۆبرت لیڤاندۆڤسكی ئه‌ستێره‌ گۆڵی دووه‌می خۆی و پێنجه‌می باڤاریه‌كانی تۆماركرد و به‌مجۆره‌ یاریه‌كه‌ به‌پێنج گۆڵی خاوێن به‌كۆتاهات.

 به‌و ئه‌نجامه‌ بێشكتاش چانسی كه‌وتۆته‌ ده‌ست قه‌ده‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌ئه‌نجامی زیاتر له‌پێنج گۆڵ سه‌ركه‌وتن له‌سه‌ر خاكی خۆی به‌سه‌ر باڤاریه‌كان تۆمار بكاتوو پلیتی قۆناغی داهاتوو به‌ده‌ست بێنێت.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.