Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 23:09

ئه‌تله‌تیکۆ مینیرۆ سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی بۆتافۆگۆ به‌ده‌ستهێناو

توانی خۆی بگه‌یه‌نێته‌ قۆناغی سێیه‌می جامی به‌رازیل
کوردستان TV
100%

له‌ چوارچێوه‌ی ركابه‌ریه‌كانی قۆناغی دووه‌می جامی به‌رازیل بۆ تۆپی پێ، یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مینیرۆ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی بۆتافۆگۆ به‌ده‌ستهێناو به‌ چوارگۆڵی بێ وه‌ڵام یاریه‌كه‌ی برده‌وه‌.

 یانه‌ی بۆتافۆگۆ میوانداری ئه‌تله‌تیكۆ مینیرۆی كردو دوای تێپه‌ربوونی بیستوهه‌شت خوله‌ك، یاریزان رۆجه‌ر گویدز گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ ئه‌تله‌تیكۆ به‌لێدانی سه‌ر به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه‌ ته‌واوبوو، له‌گێمی دووه‌می یاریه‌كه‌و له ‌خوله‌كی شه‌ستویه‌ك، یاریزان جوان كازاریس توانی گۆڵی دووه‌م بۆ ئه‌تله‌تیكۆ به‌ده‌ست بێنێت .

دوابه‌دوای ئه‌م گۆڵه‌ ئه‌مجاره‌یان ریكاردۆ ئۆلیڤێرا گۆڵی سێیه‌میشی بۆ یانه‌ی میوان تۆماركردو ئه‌ركی خاوه‌ن ماڵی له‌یاریه‌كه‌دا ئه‌سته‌م كرد، یاریه‌كه‌ به‌ره‌و كۆتایی ده‌رۆیشت و له ‌خوله‌كی هه‌شتاویه‌ك یاریزان لوان توانی گۆڵی چواره‌م و كۆتایی یاریه‌كه‌ بۆ یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ تۆماربكات .

 به‌م ئه‌نجامه‌ ئه‌تله‌تیكۆ میننیرۆ توانی خۆی بگه‌یه‌نێته‌ قۆناغی سێیه‌می جامی به‌رازیل.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.