باڵیۆزی سووریا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لەکۆبوونەوەی رۆژی پێنجشەممەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، کە تایبەت بوو بە تاوتووێکردنی رەوشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و قەیرانی سووریا رایگەیاند، نەتەوەیەکگرتووەکان بەرامبەر هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین چاوپۆشیی دەکات.
بەشار جەعفەری، باڵیۆزی سووریا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت "غوتەی رۆژهەڵات دەبێتە حەلەبی دووەم بەهەمان شێوەی ئیدلب، چونکە ئێمە چۆک دانادەین بۆ هەڕەشەی ئەوانەی پاڵپشتیی تیرۆریستانیان کرد لە سووریا".
ئەوەشی خستەڕوو هەر جارەی ئەنجوومەنی ئاسایش کۆدەبێتەوە کوشتارگەیەک لێرە یان تەقینەوەیەک لەوێ روودەدات.
باڵیۆزی سووریا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، سوپاسی رووسیای کرد کە داوای دانیشتنەکەی کردووە "بۆ ئەوەی دۆخی خەڵکی سڤیل بخەینەڕوو لەوەی بەهۆی تاوانی گرووپە چەکدارییەکانەوە بەسەریاندا دێت".
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر بارودۆخی سووریا کۆبووەوە، پەیامنێری رووداو گوتی، بەهۆی داواکارییەکانی رووسیا، پڕۆژەبڕیاری کوێت و سوێد بۆ ئاگربەست لە غوتەی رۆژهەڵات لە ئەنجوومەنی ئاسایش دواخرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.