گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەوەی لە سووریا روودەدات رووسیا لێی بەرپرسە و بەبێ پشتیوانی رووسیا بۆ حکومەتی ئەو وڵاتە بە دڵنیاییەوە ئەم شتانەی کە ئێستا روودەدەن، روویان نەدەدا.
هێزەر ناوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، لەماوەی چەند رۆژی رابردوو 400 مەدەنی بەشێوەیەکی ترسێنەر لەلایەن رژێمی سووریا لە غوتەی رۆژهەڵات کوژراون.
ناوێرت راشیگەیاند، هەموومان دەزانین حکومەتی سووریا نەک بەتەنیا لەلایەن رووسیا بەڵکو لەلایەن ئێرانیشەوە پشتیوانی دەکرێت. ئەمە بیرخەرەوەیەکی باشە کە رووسیا بەرپرسیارییەتییەکی تایبەتی هەیە لەوەی کە لە ناوچەکە روودەدات.
هێزەر ناوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گوتی: "پێموایە ئەمە شتێکی باشە کە ئێمە دەبینین چی لە غوتەی رۆژهەڵات روودەدات لەم چەند رۆژی رابردوودا، زیاتر لە 400 مەدەنی بە شێوەیەکی ترسێنەر لەلایەن رژێمی ئەسەد کوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.