یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل، (یه‌په‌گه) ڕایگه‌یاند، له گوندی هێکیچى سه‌ربه جندرێس له كانتۆنی عه‌فرین، شه‌ڕڤانان 8 سه‌ربازی توركیا‌و چه‌كداری گروپه‌كانیان كوشتووه.
یه‌په‌گه له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، دوێنێ له گوندی هێکیچ، له سنوری جندرێس، شه‌ڕڤانان دژی سوپای تورکیا‌و و گرووپه‌كانی سه‌ربه تورکیا چالاکیان ئه‌نجامداوه.
ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو، سه‌ربازانی سوپای تورکیا‌و و گروپه‌كان له ماڵێکدا جێگیر بوون، شه‌ڕڤانان دژی ئه‌وان چالاکیان ئه‌نجامداوه و به‌هۆیه‌وه هه‌شت سه‌رباز و چه‌كدار کوژراون.
یه‌په‌گه ده‌ڵێت، ئه‌و خانووه به ته‌واوی ڕووخێندراوه به‌سه‌ر سه‌ربازان و چه‌کداراندا، که تێیدا ماونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.