به‌هۆی ئه‌وه‌ی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستیان به‌سه‌ر به‌هێزترین جۆره چه‌كێكی ئه‌مریكیدا گرتووه واشنتۆن به نیازه سزای حكومه‌تی عێراق بدات.
پێگه‌ی هه‌واڵی ده‌یلی بێستی ئه‌مریكی رایگه‌یاندووه: واشنتن جه‌ختیكردۆته‌وه كه میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2015 ه‌وه به‌لانی كه‌مه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ر نۆ تانكی جۆری ئه‌برامزدا گرتووه.
پێگه ئه‌مریكییه‌كه ده‌شڵێ: ئه‌و تانكانه یه‌كێكن له‌هه‌ره تانكه به‌هێزه‌كانی ئه‌مریكا له جیهان و تێچووه‌كه‌ی ده‌گاته نزیكه‌ی 4 ملیۆن و 300 هه‌زار دۆلار.
ده‌یلی بێست ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه كه پێی چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئه‌و تانكه ئه‌مریكییانه ئاڵای حه‌شدی شه‌عبیان له‌سه‌ر هه‌ڵكراوه‌و له‌دژی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له شاری كه‌ركوك به‌كارهێنراون .
به‌پێی راپۆرته‌كان كه ده‌ست پێگه ئه‌مریكییه‌كه كه‌وتووه، واشنتن به‌نیازه له رێگای فشار خستنه سه‌ر به‌غدا ئه‌و تانكانه له عێراق وه‌ربگرێته‌وه، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت ئیداره‌ی واشنتن سزا به‌سه‌ر عێراق بسه‌پێنێ و رێگا نه‌دات كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان چه‌ك به عێراق بفرۆشن.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.