شه‌ڕڤانان له بۆسه‌یه‌كدا توانیان ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی سوپای توركیا له نزیك عه‌فرین بته‌قێننه‌وه، له هه‌مانكاتیشدا راپۆرته هه‌واڵییه‌كانی سوریا بڵاویان كردۆته‌وه كه یه‌كه‌كانی سه‌ر به هێزه‌كانی به‌رگری میللی سوریا له چه‌ند خاڵێكی سه‌ر سنووری شاری عه‌فرین بڵاوبوونه‌ته‌وه.
هه‌ر به پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ دوو یه‌كه‌ی هێزه‌كانی به‌رگری میللی سوریا چوونه‌ته نێو شاری عه‌فرین و له ده‌وروبه‌ری شاری جندرێس و بلبڵێ و راجۆ بڵاوبوونه‌ته‌وه‌و ئاڵای سوریایان له‌و ناوچانه به‌رز كردۆته‌وه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
سه‌رچاوه سپۆتنیك
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.