Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 01:53

عێراق ره‌تى ده‌کاته‌وه‌ پۆلیسی فیدڕاڵ و هێزه‌ ئه‌منییه‌کان له‌ که‌رکووک کشابنه‌وه‌

سوپاى عێراق ڕاگه‌یاندراوێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

ناوه‌ندی میدیاى ئه‌منی عێراقی، كه‌مێك پێش ئێستا به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد و تێیدا ره‌تی كرده‌وه‌، پۆلیسی فیدڕاڵی و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ كه‌ركووك كشابنه‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی ناوه‌ندی میدیاى ئه‌منیدا هاتووه‌" ناوه‌نده‌كه‌یان ئه‌و هه‌واڵه‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ ماڵپه‌ر و په‌یجه‌كانى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ گوایه‌ پۆلیسی فیدڕاڵی و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى تر كه‌ له‌ شارى كه‌ركووكن، كشابنه‌وه‌". 

جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامن له‌ ئه‌ركه‌كانیان له‌ كه‌ركووك و هیچ كشانه‌وه‌یه‌ك رووى نه‌داوه‌، داواشی كرد، میدیاكان و په‌یجه‌كانى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، وردتر هه‌واڵ و زانیاریی بگوازنه‌وه‌.

به‌یاننامه‌كه‌ دواى ئه‌وه‌ هات، كه‌ هه‌واڵى كشانه‌وىه‌ به‌شێك له‌ میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ كه‌ركووك، بڵاو كرایه‌وه‌.

له‌ 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017ه‌وه‌، میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى به‌هاوكارى گرووپێكى نێو یه‌كێتى، كه به‌گرووپى خیانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌ر ناسراون، كه‌ركووك و خورماتوو و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ترى كوردستانیان داگیر كرد.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.