Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:42

به‌ چوار گۆلی خاوێن له‌ رۆیال ئه‌نتۆیربی برده‌وه‌

پارێزگاری له‌ پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان كرد
کوردستان TV
100%


له‌ میانی یاریه‌كانی گه‌ری بیست و هه‌شته‌می خولی یانه‌كانی به‌لجیكا یانه‌ی ئار سی جینك میوانداری یانه‌ی رۆیال ئه‌نتۆیربی كردو یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه‌ به‌ چوار گۆلی خاوێن .

 یاریه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای  ڤینیكس به‌رێوه‌ چوو .تیایدا یاریزانانی خاوه‌ن یاریگاو جه‌ماوه‌ر ئاستێكی به‌رزیان پێشكه‌ش كرد .له‌ خوله‌كی پێنج رۆسلان مالینۆڤسكی ده‌رگای گۆل تۆمار كردنی كرده‌وه‌و گۆلی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كردو گێمی یه‌كه‌میش به‌م ئه‌نجامه‌ ته‌واو بوو .

له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی حه‌فتاو هه‌شت ئه‌لیخاندرۆ بۆزۆیلۆ گۆلی دووه‌می به‌ده‌ست هێنا. له‌ خوله‌كی هه‌شتاو پێنچ نیكۆلاس كارێلێس گۆلی سێیه‌می یانه‌ی جینكی تۆمار كردو به‌ر له‌ته‌واو بوونی یاریش به‌ خوله‌كێك دۆیمێرسی ندونجالا گۆلی چواره‌می كۆتایی یاریه‌كه‌ی تۆمار كرد.

به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش یانه‌ی جینك پارێزگاری له‌ پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان كرد به‌ چلو چوار خال و یانه‌ی رۆیالیش له‌ پله‌ی حه‌وته‌م مایه‌وه‌ به‌ سیو هه‌شت خال . 
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.