Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 23:10

پیپ گواردیۆلا : هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ین تا نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌که‌ به‌ده‌ست بێنین

یاری كۆتایی به‌ ئاماده‌ بوونی نزیكه‌ی هه‌شتا هه‌زار هانده‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کوردستان TV
100%


پیپ گواردیۆلا ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌رسیتی له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، باسیی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی تیپه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئارسناڵ له‌ یاری كۆتایی جامی یه‌كگرتووی یانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگلته‌را كرد .

 گواردیۆلا ڕایگه‌یاند كه‌ بارودۆخی تیپه‌كه‌ی سه‌قامگیره‌و ڕكابه‌ره‌كه‌یان به‌ باشی ده‌ناسن و خوێندنه‌وه‌ی ته‌واویان بۆ یاریه‌كه‌ كردووه‌و پلانێكی گونجاویشیان بۆ داڕشتووه .

 له‌باره‌ی پێكانی ڕه‌حیم ستێرلینگیش، گواردیۆلا ئاشكرای كرد كه‌ ستێرلینگ گرفتی له‌ ماسولكه‌كانی ڕانی هه‌یه‌و ناشزانرێت بۆ یاری به‌رامبه‌ر ئارسناڵ ئاماده‌ ده‌بێت یاخود نا .

 ڕاهێنه‌ره‌ ئیسپانیه‌كه‌ گوتیشی، ده‌مه‌وێت تیپه‌كه‌م به‌ هه‌مان ئاستی یاریه‌كانی پێشووی ئه‌م وه‌رزه‌ ببینم و هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌ده‌ین تا نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ به‌ده‌ست بێنین .

 جێگای باسه‌ یاری كۆتایی جامی یانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگلته‌را‌ له‌ یاریگای وێمبڵی له‌ له‌نده‌ن وبه‌ ئاماده‌ بوونی نزیكه‌ی هه‌شتا هه‌زار هانده‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.