Erbil 38°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 10:13

بۆ ماوه‌ی یه‌ک مانگ ئاگربه‌ست له‌ سووریا راگه‌ێندرا

به‌ كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش په‌سه‌ند كرا
Syria
کوردستان TV
100%

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بریاریدا بۆ ماوه‌ی مانگێك شه‌ڕوپێكدادانی نێوان گشت لایه‌نه‌كان رابگیرێت به‌ ئامانجی گه‌یاندنی هاوكارییه‌ مرۆییه‌كان كه‌ له‌ رووی ئه‌منییه‌وه‌ پارێزراو بێت، له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆش و برینداره‌كان له‌ سه‌رانسه‌ری سووریادا .

پرۆژه‌ بڕیاره‌كه‌ له‌ لایه‌ن سوید و كوێت كه‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بۆ خولی شوبات ده‌كات، ئاماده‌ كرابوو و كه‌ دوێنێ شه‌ممه‌ خرابووه‌ ده‌نگدانه‌وه‌و پرۆژه‌ بڕیاره‌كه‌ش به‌ كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، په‌سه‌ند كرا.

به‌م پێیه‌ش بڕیاری ئاگربه‌ستی مرۆیی له‌ سووریا په‌سه‌ند كرا، به‌ ئامانجی گه‌یاندنی هاوكاریی مرۆیی بۆ سووریا و گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆش و برینداره‌كان له‌ غوته‌ی رۆژهه‌ڵات كه‌ ژێر گه‌مارۆی رژێمی ئه‌سه‌د دایه‌.

له‌ بڕیاره‌كه‌دا داوا كراوه‌ به‌لانیكه‌م 30ی رۆژ شه‌ڕوپێكدادانی نێوان گشت لایه‌نه‌كان رابگیرێت به‌ ئامانجی گه‌یاندنی هاوكارییه‌ مرۆییه‌كان كه‌ له‌ رووی ئه‌منییه‌وه‌ پارێزراو بێت، له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆش و برینداره‌كان له‌ سه‌رانسه‌ری سووریادا.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.