Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 01:43

به‌رگریکارێکى به‌رشه‌ بۆ ماوه‌ى مانگێک له‌ یاری کردن دوور ده‌که‌وێته‌وه‌

یاریزان نیلسۆن سیمیدۆی پورتوگالى و به‌رگریكارى راستى به‌رشه‌
به‌رگریكارێكى به‌رشه‌ بۆ ماوه‌ى مانگێك له‌ یاری كردن دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

یاریزان نیلسۆن سیمیدۆی پورتوگالى و به‌رگریكارى راستى بارسا تووشى پێكانى سه‌خت ده‌بێ  به‌هۆى هه‌لزرانى ماسولكه‌ى رانی له‌ چه‌پدا .

سه‌رچاوه‌ى ئه‌م هه‌واڵه‌ رۆژنامه‌ى دیپۆرتیڤۆ لاكه‌رۆنیا بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ كه‌  به‌رگریكاره‌ راسته‌كه‌ى بارسا پێكانه‌كه‌ى ئاسان نیه‌ و لایه‌نى كه‌م بۆ ماوه‌ى مانگێك كاتى ده‌وێ تا بگه‌رێته‌وه‌ بۆ بارى ئاسایی خۆیی و ئاماده‌یی بۆ یاری كردن  . 

بارسا له‌یارى شه‌وى رابردوو به‌ئه‌نجامێكى گه‌وره‌ براوه‌ بوو كه‌ به‌شه‌ش گۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك  كۆتایی به‌یاریه‌كه‌ى هێنا به‌سه‌ر گیرۆنا كه‌له‌و یاریه‌شدا پیكێ نه‌یتوانى یاریه‌كه‌ ته‌واو بكات به‌هۆى بوونى ئازار له‌قاچى راستى به‌هۆیه‌وه‌ راهێنه‌ر پشووى پێدا . 

به‌م بردنه‌وه‌یه‌ شه‌وى رابردووش بارسا هه‌نگاوێكى باشترى بڕى بۆ به‌ده‌ست هێنانى نازناوى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا .


شوان عه‌زیز


 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.