دادگای تاوانەكانی عێراق بریاری لە سێدارەدانی بۆ 15 ژنە تورك دەركرد بە تۆمەتی پەیوەندییان بە رێكخراوی تێرۆریستی داعش.
ئەمرۆ یەكشەممە 25-2-2018 دادگای تاوانەكانی عێراق بریاری لە سێدارەدانی بۆ 15 ژنە تورك دەركرد بە تۆمەتی پەیوەندییان بە رێكخراوی تێرۆریستی داعشەوە .
داداگا بریاری لەسێدارەدانی بۆ دەركردن پاش ئەوەی تاوانبارەكان دانیان بەوەداناوە كە پەیوەندییان بە رێكخراوی تێرۆریستی داعشەوە هەبوە.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌و ئافره‌ته ده‌ستگیركراوانه، تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌یوه‌ندیان به رێكخراوى تیرۆریستى داعش به‌سه‌ردا ساغ بووه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌وه سزا دراوون.
دادگاى تاوانه‌كانى ناوه‌ندى له به‌غدا، پێشتریش ئافره‌تێكى دیكه‌ى توركى به سزاى له‌سێداره‌دان سزا دابوو.
هه‌روه‌ها ده‌یان ئافره‌تى تورك و ئازه‌رى به هه‌مان تۆمه‌ته‌وه سزاى زیندانى هه‌تا هه‌تاییان بۆ بڕاوه‌ته‌وه.
له سه‌ره‌تاى ده‌ركه‌وتنى داعش، توركیا به رێڕه‌وى سه‌ره‌كى هاتنى چه‌كداره‌كانى داعش بۆ له ئه‌وروپاوه بۆ ناو خاكى سووریا و عێراق هه‌ژمار ده‌كرا و به‌و هۆیه‌وه له ئاستى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌نقه‌ره رووبه‌ڕووى ره‌خنه كرایه‌وه و له به‌رامبه‌ریشدا به‌رپرسانى توركیا ئه‌و تۆمه‌تانه‌یان ره‌تده‌كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌یان بووبێته بنكه‌ى خۆ رێكخستن و ئاماده‌كارى چه‌كدارانى داعش بۆ چوونه ناو سووریا و عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.