رێكخراوی یونیسێف سەر بەنەتەوە یەكگرتووەكان، بڵاویكردەوە لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا عێراق بەهۆی شەڕو ململانیەكانەوە دووچاری كاولكاریكی تەواو هاتووە.
رێكخراوی یونیسێف لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە كاولكاری و ڕەوشی مرۆیی لەعێراق لەماوەی چوار ساڵی رابردوودا زۆر خراپ بووە بەهۆی شەڕو پێكدادانە بەردەوامەكانەوە.
بەگوێرەی راگەیاندراوەكە لە ساڵی 2014 نزیكەی 2.5 ملیۆن هاووڵاتی مەدەنی ئاوارەو دەربەدەربوونە و لە ساڵی 2015 یش بەهۆی شەڕو ناكۆكیەكانەوە زیاتر لە یەك ملیۆن هاووڵاتی ماڵ وحاڵی خۆیان بەجێهیشتووە.
بەگوێرەی ئەو ڕاگەیاندراوەی رێكخراوە نێونەتەوەیە ساڵی 2016 زیاتر لە 700 هەزار كەس ئاوارەبوونە و لە ساڵی 2017یش نزیكەوی 1.7 ملیۆن كەس ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێهێشتوە وهەڵاتوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.