سه‌بارت به یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی پرۆژه‌یاسای بودجه، بڕیاره له ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتوودا هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق كۆببنه‌وه‌و له‌مباره‌یه‌وه بڕیارده‌ری په‌رله‌مانی عێراق زانیاری زیاتر ئاشكرا ده‌كات.
عیماد یۆخه‌نا، بڕیارده‌ری په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند: هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق (كۆمار و په‌رله‌مان و وه‌زیران) له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتوو، پێش دانیشتنه‌كه‌ی چوارشه‌ممه كۆده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی سیاسی له‌باره‌ی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2018ه‌وه بكرێت.
بڕیارده‌ری په‌رله‌مانی عێراق گوتیشی: ئه‌گه‌ر هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه ڕێككه‌وتن، ئه‌وكات رۆژی چوارشه‌ممه پرۆژه‌یاساكه ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه و به‌ڕێككه‌وتن تێده‌په‌ڕێندرێت.
جێگه‌ی باسه، له پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2018، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدڕاڵ، پشكی هه‌رێمی كوردستانی له 17% بۆ 12.67 كه‌م كرده‌ووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه تائێستا په‌رله‌مانتارانی كورد ڕێگه‌یان نه‌داوه پرۆژه‌یاساكه تێبپه‌ڕێندرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.