Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 12:24

رۆنالدۆ له‌ژێر چه‌ترى زێدان چه‌ند یارى ئه‌نجامداوه‌

له‌كۆی ئه‌و 100 یاریه‌ رۆنالدۆ خاوه‌ن 95 گۆله‌
رۆنالدۆ له‌ژێر چه‌ترى زێدان  چه‌ند یارى ئه‌نجامداوه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌ستێره‌ى پورتوگالى و ئه‌ستێره‌ى یه‌كه‌مى یانه‌ى  ریال مه‌درید كریستیانۆ رۆنالدۆ له‌ژێر چه‌ترى زێدانى راهێنه‌ر له‌و كاته‌ى راهێنه‌رایه‌تى ریال مه‌درید ده‌كات 100 یارى ئه‌نجامداوه‌.رۆنالدۆ له‌ژێر ئه‌ركى راهێنه‌رایه‌تى زێدان  قۆناغێكى ترى باشترینى بریوه‌ به‌جۆرێك بووه‌ به‌باشترین یاریزان و ته‌واوكه‌رى ژماره‌كانى ترى بووه‌ له‌ده‌ست نیشانكردنى باشترینى جیهان كه‌بۆ پێنجه‌م جار دۆن بووه‌ به‌باشترینى جیهان وێراى ئه‌وه‌ى رۆلێكى به‌رچاو و باشی بینیوه‌ له‌پاله‌وانى بوونى ریال مه‌درید له‌خولى یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا و له‌لالیگا له‌گرنگترینه‌كان، له‌كۆی ئه‌و سه‌ت یاریه‌ رۆنالدۆ خاوه‌ن نه‌وه‌دوپێنج گۆله‌ كه‌تۆمارى كردووه‌ و له‌دروست كردنى گۆلدا خاوه‌ن 23 گۆله‌ . 

زێدانى راهێنه‌ر له‌م وه‌رزه‌ى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا جیاوازتر له‌وه‌رزه‌كانى تر ئاستێكى باشى نیشان نه‌داوه‌ به‌جۆرێك جیاوازتر له‌وه‌رزه‌كانى تر تووشى دۆران و یه‌كسان بوون و له‌ده‌ست دانى خال بووه‌ به‌مه‌ش له‌لالیگاى ئیسپانیا له‌هه‌نگاونان به‌ره‌و پاله‌وانى بوون تاراده‌یه‌كى باش دوركه‌وتوه‌ته‌وه‌ ناتوانێ بگات به‌ ركابه‌ره‌كه‌ى كه‌تیپى تۆپى پێى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌یه‌ كه‌به‌جیاوازى خالێكى باش له‌پێش ریال مه‌دریده‌ و نزیكه‌ له‌پاله‌وانى بوونى به‌راده‌یه‌كى باش و به‌هیوابوون.

زیزۆى راهێنه‌ر له‌جامى شای ئیسپانیاش بێ هیوا بووه‌ به‌جۆرێك كراوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ى پاله‌وانێتیه‌كه‌ و ته‌نیا جامى خولى یانه‌ پاله‌وانه‌كانى له‌به‌رده‌م ماوه‌ كه‌بتوانێ كارێك بكات و ركابه‌رى بكات له‌سه‌ر نازناوه‌كه‌ و وه‌پارێزگارى له‌پاله‌وانى بوونیان له‌خوله‌كه‌ بكه‌ن و وێراى ئه‌وه‌ى له‌قۆناغى ئێستاى خولى یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ریال مه‌درید له‌یاری چوون له‌مه‌درید به‌ 3 گۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك براوه‌ بووه‌ به‌سه‌ر پاریس سانجێرمان  به‌لام یاری گه‌رانه‌وه‌ى له‌به‌رده‌م ماوه‌ 90 خوله‌كى یاریه‌كه‌ له‌به‌رده‌مى هه‌ردوو یانه‌ ماوه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنیان باشترینه‌كان بۆ قۆناغى داهاتوو سه‌رده‌كه‌ون به‌رێژه‌ى ئه‌نجامى یاریه‌كه‌ .

ئاماده‌كردن: شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.