Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 22:23

دیوانی کچه‌ کورد (زه‌ینه‌ب خان) له‌ دووتوێی 336 لاپه‌ڕه‌ چاپکرا

( زه‌ینه‌ب خان) خوشكی دڵداری شاعیر خاوه‌ن تێكستی ئه‌ی ڕه‌قیبه‌
dewin
کوردستان TV
100%

دیوانی شیعریی كچه‌ كورد (زه‌ینه‌ب خان)ی مه‌لا ڕه‌ئووف ئه‌فه‌فه‌ندی خادم سوجاده‌ی كۆیی، له‌ ئاماده‌كردنی حیكمه‌ت حه‌مید مه‌لا ڕه‌ئووف و پێشه‌كی و پێداچوونه‌وه‌ی عه‌بدوڵا زه‌نگه‌نه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ڕێكوپێك چاپ و بڵاو كرایه‌وه‌.

له‌مباره‌وه‌ عه‌بدوڵا زه‌نگه‌نه‌ نووسه‌ر، ڕۆژنامه‌وان و توێژه‌ری ناسراوی كورد به‌ (باسنیوز)ی راگه‌یاند: ئه‌م دیوانه‌ به‌ناوی كچه‌ كورد به‌رهه‌می ( زه‌ینه‌ب خان) خوشكی دڵداری شاعیر خاوه‌ن تێكستی ئه‌ی ڕه‌قیبه‌ كه‌ پاش توێژینه‌وه‌ و ته‌قه‌لایه‌كی زۆر به‌ یارمه‌تیی دۆستان و بنه‌ماڵه‌ كه‌سوكاری نزیكی ساغ كراوه‌ته‌وه‌ و ڕاستمان كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م دیوانه‌ شیعرییه‌ هی خوشكی دڵداره‌ و ئه‌مه‌ ده‌سكه‌وتێكی گرنگه‌ بۆ كتێبخانه‌ی كوردی و به‌تایبه‌ت بۆ توێژه‌رانی بواری ئه‌ده‌ب و خوازیاریانی زانیاری له‌باره‌ی بنه‌ماڵه‌ی دڵدار و خه‌بات و تێكۆشانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌ گه‌وره‌یه‌".

له‌باره‌ی چۆنه‌یتیی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ستنووسه‌ و ساغكردنه‌وه‌ی دیوانی كجه‌ كورد، ئه‌و توێژه‌ره‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: نیسانی ساڵی 2016 له‌گه‌ڵ براده‌رانم له‌ بنكه‌ی ژین، بیرمان له‌وه‌ كرده‌وه‌، كه‌ كاتی هاتووه‌ هه‌مو لایه‌ك سه‌رجه‌می ژماره‌كانی ژماره‌كانی گۆڤاری گه‌لاوێژیان له‌به‌رده‌ست بێت، بۆیه‌ شه‌و ڕۆژمان ده‌خسته‌ سه‌ر یه‌ك تا سه‌رجه‌می ژماره‌كانی ئه‌م گۆڤاره‌ چاپ بكه‌ینه‌وه‌، چاپكردنه‌وه‌ی هه‌موو ژماره‌كانیش كه‌ گۆڤاره‌كه‌ خۆی به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌، نزیكه‌ی 7300 لاپه‌ڕه‌ ده‌بێ، به‌ ماوه‌ی ده‌وروبه‌ری مانگێك هه‌ر 16 به‌رگه‌كه‌ی له‌ چاپخانه‌ ته‌واور كرا.

ئه‌و توێژه‌ره‌ كورده‌ ڕاشی گه‌یاند: له‌ كاتی كاركردن له‌سه‌ر ژماره‌كانی گه‌لاوێژ دوو ناو سه‌رنجیا ڕاكێشام كه‌ یه‌كیان (كچه‌ كورد) و ئه‌وی دیكه‌شیان (ل. جه‌میل مه‌حموود جه‌میل) بوون كه‌ كه‌ براده‌ران به‌بێ ئه‌وه‌ی پرسیان ركدبێ به‌ (نه‌ناسرایه‌وه‌) دایان نابوو، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك پرس و جۆر و گه‌ڕان له‌لایه‌ن (عه‌بدولكه‌ریم شێخانی)یه‌وه‌ ڕێنوێنی كرام له‌ڕێگه‌ی چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ سه‌ره‌نجام په‌یوه‌ندی به‌ كه‌سێكه‌وه‌ كرا كه‌ گه‌وایه‌ كچه‌ كورد له‌ هه‌ولێر بووه‌ و نه‌نكی ئه‌و خانمه‌یه‌ كه‌ خۆشی ئامۆزای (مه‌حموود جه‌میل)ه‌ و له‌وێوه‌ سه‌ره‌داوه‌كان دۆزرانه‌وه‌ و ڕێگه‌ خۆش كرا كه‌ ئه‌م دیوانه‌ و سه‌رجه‌می شیعره‌كان به‌ناوی كچه‌ كورد كه‌ زێنه‌ب خانی خوشكی دڵداری شاعیره‌ بدۆزرێته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك وێنه‌ و دیكیۆمێنت و ده‌ستنووسی تایبه‌ت به‌ دڵدار، كچه‌ كورد، زانیاریی ورد له‌باره‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی و دۆست و هاوڕێیه‌كانی، چالاكییه‌كانی و هه‌ندێ فاكتی كۆمه‌ڵایه‌تی، كولتووری و سیاسیی تایبه‌ت به‌ كورد و حزبی هیوا چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه‌.

دیوانی كچه‌ كورد (زه‌ینه‌ب خان) له‌ دووتوێی 336 لاپه‌ڕه‌ و له‌سه‌ر ئه‌ركی دایكی عه‌بدوڵا زه‌نگه‌نه‌ (فاتمه‌ ساڵح ئه‌حمه‌د) و به‌ ئه‌ژماری 500 دانه‌ له‌ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات له‌ هه‌ولێر ساڵی 2018 چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه‌.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.