Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 08:28

ماکرۆن بۆ ئەردۆغان: ئاگربەستی سوریا عەفرینیش دەگرێتەوە

ئۆپه‌راسیۆنی چڵه‌ زه‌یتوون 37ـه‌مین رۆژی تێپەڕاند
کوردستان TV
#12
100%


ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا ئەمڕۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وتوویەتی، بریاری ئاگربەست لە  سوریا عەفرینیش دەگرێتەوە.

بە گوێرەی بەیاننامەیەکی نوسینگەی سەرۆکی فەڕەنسا، ماکرۆن بە ئەردۆغانی وتووە، پێویستە بەتەواوی ڕێز لە بڕیاری ئاگربەستەکە بگیرێت و بڕیارەکە عەفرینیش دەگرێتەوە.

ئیمانۆیل ماكرۆنى سه‌رۆكى فڕه‌نسا له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا باسى له‌ رووداوه‌كانى خاكى سووریاى كردووه‌.

ئەوەشی تیادا هاتووە فەڕەنسا بەتەواوی و هەمیشە چاودێری گواستنەوەی هاوکارییە مرۆییەکان لەسوریا و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەو وڵاتە دەکات.

هاوكات، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا هه‌مان ئه‌و قسانه‌ى دووباره‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ پێشتر له‌ باره‌ى ئۆپراسیۆنى چڵه‌ى زه‌یتوون ده‌یكرد، گوایه‌ ئه‌نجامى ئۆپراسیۆنه‌كه‌ پاككردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه‌یه‌ له‌و رێكخراوانه‌ى كه‌ توركیا به‌ تیرۆریستیان ده‌زانێت.

ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى شه‌ممه‌ى رابردوو، بڕیارى ئاگربه‌ستى دا له‌ سووریا و بڕیاره‌كه‌ش سه‌رتاسه‌رى سووریا ده‌گرێته‌وه‌، بڕیاره‌كه‌ بۆ ماوه‌ى مانگێكه‌ بۆ گه‌یاندنى هاوكارییه‌ مرۆییه‌كانه‌ له‌ سووریا، پرۆژه‌ بڕیاره‌كه‌ له‌لایه‌ن سوید و كوێته‌وه‌ پێشنیار كرابوو، به‌ كۆى ده‌نگ په‌سه‌ند كرابوو.

هێرشه‌كانی سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد بۆ سه‌ر عه‌فرین به‌ناوی ئۆپه‌راسیۆنی چڵه‌ زه‌یتوون 37ـه‌مین رۆژی تێپەڕاند.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.