سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، رایگه‌یاند، داوای ڕاستەخۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست دەکات، لەنێوان ڕژێمی سوریا‌و سوپای ئازاد و وتی"ده‌بێت ئه‌و دۆزه‌خه بوه‌ستێندرێت".
ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای لە حیزب و گروپە چەکدارەکانى سووریا كرد هاوڵاتیانی مەدەنی و نەخۆشخانە و قوتابخانە و شوێنە گشتییەکان نەکەنە ئامانج، شەڕ لەو ناوچانە دووربخەنەوە.
لە هەفتەی رابردووه‌وه ڕژێمی سووریا، دەستی بەبۆردومانی غوتە کردووەته‌وه، 400 هەزار هاوڵاتی له ناوچه‌كانی شه‌ڕدان، تا ئێستا داواكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ ئاگربه‌ست له سووریا جێبه‌جێنه‌كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.