فێدریكا مۆگرینی، به‌رپرسی سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له بڕۆسكل سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی توركیا بۆ سەر شاری عه‌فرین رایگه‌یاند، ئه‌وان نیگه‌رانن له‌و هێرشانه‌ی توركیا بۆ سەر عەفرین و نیگەرانییەكانی خۆیان به وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا گه‌یاندووه.
فێدریكا مۆگرینی وتیشى" ئێمه له‌مێژه نیگه‌رانی خۆمان به‌رامبه‌ر به‌و هێرشانه راگه‌یاندووه و ئه‌و نیگه‌رانیانه‌شمان گه‌یاندووەته وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا و به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش ئێمه نیگه‌رانین له ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان له سه‌رانسه‌ری سووریا".
وتیشی: "توركیا وه‌كو یه‌كێك له كاراكته‌ره سه‌ره‌كییه‌كان لە دانووستانه‌كانی ئاستانا له‌گه‌ڵ رووسیا و ئێران، به‌رپرسیاریه‌تی زیاتری له‌سه‌ر شانه كه پڕۆسه‌ی ئاگربه‌ست له‌ته‌واوی سووریا جێبه‌جێ بكرێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.