Erbil 38°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 21:11

تا ئێستا له‌ عه‌فرین 192 هاوڵاتی شه‌هیدبوون و 574ى دیکه‌ش برینداربوون

ده‌سته‌ی ته‌ندروستی عه‌فرین ئامارى قوربانیانى راگه‌یاند
کوردستان TV
100%


ده‌سته‌ی ته‌ندروستی عه‌فرین، رایگه‌یاند، له‌ ئه‌نجامی بۆردومانی سووپای توركیا و گروپه‌ چه‌كداره‌كانی، بۆ سه‌ر عه‌فرین، 192 هاوڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هیدبوون ، كه‌ ژن و منداڵیشیان له‌ناودایه‌.

ئه‌نجیلا ره‌شۆ، هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی ته‌ندروستی عه‌فرین، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی" له‌ ئه‌نجامی بۆردومانی سووپاى توركیا بۆ سه‌ر گوند و ناوچه‌كانی عه‌فرین كه‌ له‌ 20 كانوونی دووه‌م تا 25ی ئه‌م مانگه‌، 192 هاوڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هیدبوون و 574 هاوڵاتی دیكه‌ش برینداربوون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، كه‌ له‌و ئاماره‌دا 28 منداڵ و 23 ژن شه‌هیدبوون و 69 منداڵ و 79 ژن و 426 پیاو برینداربوون، و ژماره‌یه‌كیان برینیان سه‌خته‌ و هه‌ندێكشیان ده‌ست و قاچی بڕاون.

له‌ 20ی مانگی رابردووه‌وه‌ سووپای توركیا له‌شكركێشی بۆسه‌ر عه‌فرین ده‌ستپێكردووه‌، له‌ ئاسمانه‌وه‌ بۆردومانی ناوچه‌ مه‌ده‌نییه‌كان ده‌كات و له‌سنوره‌كانیش شه‌ڕی سه‌خت به‌رده‌وامه‌.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.