گیای زه‌عفران سوودێكی باشی بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌یه به‌جۆرێك ده‌رمانێكه بۆ چاره‌سه‌ری چه‌ندین نه‌خۆشی، زه‌عفه‌ران زۆر چالاكه له كه‌مكردنه‌وه‌ی ترشه‌ڵۆكی گه‌ده‌و نه‌هێشتنی ئاوسانی سك و باشكردنی كرداری هه‌رسكردن.
گیای زه‌عفران زۆر به‌سووده بۆ دورستكردنی خانه‌كانی خوێن له‌هه‌مان كاتدا دژی مه‌ینی خوێنه له‌ناو جه‌سته‌ی مرۆڤ.
گیای زه‌عفران به‌ره‌نگاری نه‌خۆشی شه‌كره ده‌بێته‌وه ، بۆ دابه‌زینی كێش به‌سووده وه هاوكاره بۆ رێكخستنی كاری هه‌ناسه‌دان به رێك و پێكی له‌لایه‌كی تر رێگری ده‌كات له تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، نیشانه‌كانی زوو پیربوون و ده‌ركه‌وتنی خاڵی ڕه‌ش كه‌مده‌كاته‌وه ، گیای زه‌عفران بۆ ئه‌و كه‌سانه به‌سووده كه به‌ده‌ست گرفتی كه‌مخوێنییه‌وه ده‌ناڵێنن، چونكه ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئاسنی تێدایه كه یارمه‌تیده‌ره له دروستبوونی هیمۆگلۆبین له خوێندا.
سه‌رچاوه/ گۆڤاری ئه‌لمجه‌له
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.