وەزارەتی بەرگری ئەمرۆیكا رایدەگەیەنێت هێزەكانیان بۆ ماوەی زیاترلە 20 ساڵی تر لە عێراق دەمێننەوەو پێویستیش بە هیچ كەس ناكات مۆڵەتی لێوەرگرن.
رۆژنامەی قودسی عەرەبی لە زاری دیفید تراشیتنبیرگ، جێگری وەزیری بەرگری ئەمریكاوە گواستویەتیەوە كە كۆنگرێسی ئەمریكا لەساڵی 2001دا بریاریداوە بەڕوبەروبونەوەی گروپە توندرەوەكان و و هەر ئەوكاتەش بریاریداوە كە لە عێراق و سوریا بۆ ماوەی زیاتر لە 20 ساڵ بمێنێتەوە.
جێگەی ئاماژەیە هەرچەندە دوای ئازادكردنی عێراق لەساڵی 2003دا تاوەكو 2011 سوپای ئەمریكا لە عێراق مایەوە دواتر بەپێی رێكەوتنێك سوپای ئەمریكا لە عێراق كشایەوە بەڵام لەساڵی 2014دا و دوای هاتنی داعش بۆعێراق جارێكی تر سوپای ئەمریكا هاتەوە عێراق و لە ئێستاشدا بوونی سوپای ئەمریكا لە عێراق لەنێوان لایەنە سیاسیەكاندا كاردانەوەی لێكەوتوەتەوە.
شایهنی باسه چهندان گرووپی نێو میلیشیای حەشدی شەعبی بەتوندی هەڕەشە لە بوونی سوپای ئەمریكا دەكات لە عێراقدا و ڕایدەگەیەنێت لە ئەگەری نەكشانەوەی سوپای ئەمریكا ئەوا هێرش دەكەنە سەریان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.