Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 16:44

کۆمپانیای نۆکیا نوێترین به‌رهه‌مه‌کانی ڕاگه‌یاند

له‌ چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی جیاواز پێكهاتوون
Nokei
کوردستان TV
100%

له‌ كۆنگره‌یه‌كی جیهانی نمایشكردنی موبایله‌ زیره‌كه‌كاندا، نۆكیا چوار موبایلی نوێی راگه‌یاند به‌چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی جیاوازه‌وه‌.

كۆمپانیای HMDجیهانی نوێترین به‌رهه‌مه‌كانی بۆ ئه‌مساڵ ڕاگه‌یاند، كه‌ له‌ چوار مۆبایل پێكهاتووه‌ له‌ جۆره‌كانی “نۆكیا١، نۆكیا٧ پڵه‌س، نۆكیا٦، نۆكیا٨ی سیرۆكۆ”، كه‌ له‌ چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی جیاواز پێكهاتوون.

كۆپانیاكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین كۆنگره‌كانی ڕاگه‌یاندنی مۆبایل كه‌ له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ئه‌نجامدرابوو، له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكرد، یه‌كه‌م كۆمپانیای جیهانییه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك مۆبایل له‌ یه‌ك كاتدا كه‌ به‌ سیستمی ئه‌ندرۆید كارده‌كه‌ن بخاته‌ به‌رده‌ست به‌كارهێنه‌رانی.

هه‌روه‌ك له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، وابڕیاره‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا مۆبایلی جۆری “نۆكیا ٨١١٠” بخاته‌ به‌رده‌ستی به‌كارهێنه‌رانی، كه‌ به‌سیستمی پێشكه‌وتوو كارده‌كات، ده‌توانرێت له‌ گۆگڵدا بۆ فه‌یسبوك و تویته‌ر بگه‌ڕێیت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌خشه‌ی گۆگڵی تێدایه‌.

نۆكیا٨ سیرۆكس” له‌ كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی پێكهاتووه‌، كه‌ ئاست به‌رز و دره‌وشاوه‌ترین به‌رهه‌می كۆمپانیاكه‌یه‌، به‌ مادده‌ی ئه‌ڵماس ڕوپۆشكراوه‌ و دیقه‌یه‌كی به‌رزی هه‌یه‌ و دژه‌ ئاوه‌ و په‌نجه‌مۆری هه‌یه‌.

.نۆكیا٧ پڵه‌س” هه‌سته‌وه‌ری په‌نجه‌مۆری هه‌یه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت وئاست به‌رز دیزاینكراوه‌

نۆكیا٦” له‌سه‌ر شێوازه‌ كۆنه‌كه‌ی دیزاینكراوه‌، به‌ڵام به‌ گۆڕانكاری نوێوه‌ كه‌ چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی جۆراوجۆر له‌خۆ ده‌گرێت جیاوازه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌كانی پێشتری.

نۆكیا١” یه‌كه‌مین مۆبایلی سیسته‌می ئه‌ندرۆیده‌ كه‌ له‌سه‌ر وه‌شانی ئه‌ندرۆید گۆو ڕاگه‌یه‌نرا بێت، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندییه‌ نزمه‌كانی گونجاوه‌، هه‌سته‌وه‌ری په‌نجه‌مۆری نییه‌، ته‌واوی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مۆبایلێكی زیره‌كی تێدایه‌.

سه‌رچاوه‌ / تیێك ئای

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.